
له ته‌مه‌نی میرمنداڵیمه‌وه که ئه‌وپه‌ری جێگای دورکه‌وتنه‌وه‌م بۆ تێپه‌رکردنی ماوه‌ی پشوودانی نه‌ورۆزی سه‌ری ساڵ چه‌ن دێهاتێکی ده‌ور‌وبه‌ری مه‌ریوان بوو که به داخه‌وه له هه‌موو جوانیه‌کان و بیره‌وه‌ری تاڵ و شیرین ته‌نیا پێویستی سه‌ره‌کیم به ئاوده‌ست وه‌بیر دێته‌وه ئه‌ویش له بارۆدۆخێک‌دا که ،
1- زۆربه‌ی دێهاته‌کان له که‌ره‌سه و نیعمه‌تی کاره‌با‌و ئاوی ناوماڵ بێ به‌ش بوون.
2- زۆرێک له ئاوایه‌کان بوونی ئاوده‌ست (w.c) به لایانه‌وه سه‌ره‌کی ترین پێویست نه‌بوو! زۆرتر ژنان له سه‌ر کانی و پیاوان له ئاوده‌ستی مزگه‌وت که‌ڵکیان وه‌رده‌گرت وه به داخه‌وه ئاوده‌ست له ماڵان‌دا نه‌بوو! . به داخه‌وه ئیستاش تاق‌و...ترووقێک هه‌ر نیانه!
3- دووری خانه‌خوێ ، تاریکی رێگا‌و بفڕ...بفڕانی بێ‌وچانی ئه‌رکه‌که .
هه‌موو ئه‌وانی سه‌ره‌وه بۆ من سه‌خڵه‌ت‌ترین ئه‌رکی سه‌ردان و حه‌ساننه‌وه له دێهات‌دا بوو. دووا جار که بیره‌وه‌ریه‌کان ماهاتماگاندیم ده‌خونده‌وه که سه‌ره‌کی‌ترین خاڵ بۆ بیری ئاوه‌ڵا هاندانی خه‌ڵکی بوو بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی و پاک‌وخاوێن ڕاگرتنی تاکه‌که‌سی و کۆمه‌ڵگا وه‌کوو ئاماژه‌یان به سازکردنی جێگای ئاوده‌ست له ماڵان‌دا .
ئه‌م بیرۆکه وه‌کوو ڕازی سه‌ربه‌ستی کۆمه‌ڵگایه‌ک هه‌ر ده‌م بۆ من دووپات و چه‌ن پات ده‌بێته‌وه که ڕێژه‌ی هوشیاری دانیشتووان و کاربه‌ده‌ستانی کۆمه‌ڵگایه‌ک به چاوخشاندنێک ئاسایی بۆ هه‌ر رێبوارێک زه‌ق‌و به‌رچاوه.
ڕۆژی سێزده‌به‌ده‌ر وه‌کوو ساڵانی پێشوو رێمان که‌وته سه‌یرانگای ده‌شتی بێلوو، ده‌ستکردی خودا به دوور له ئاوه‌دانی ده‌ستی به‌ناو ئینسان! دیمه‌نێکی ڕازاوه و دڵرفێن‌و جار...جاریش دڵته‌زێن به له باوش‌گرتنی تاقمێکی زۆر له ئه‌وینداران‌و دۆژمنانی ژینگه. سه‌ره‌کی‌ترن خاڵ که پێویست ده‌زانم ئاماژه‌ی پێ بکه‌م ئه‌وه‌یه له ئه‌و په‌ری داخه‌وه کاربه‌د‌ستان و دایه‌ر‌ی په‌یوه‌ندی‌دار وه‌کوو شۆرای شار، شاره‌داری، فه‌رمانداری ، دێ یاره‌کان‌و هتد ساڵێک، جارێک ، بیرێک له که‌ر‌سه‌ی خزمه‌تگوزاری وه‌کوو ئاوی خواردننه‌وه ، سرویسی پاک‌وخاوێنی ئاوده‌ست لانی که‌م سه‌یاڕ ناکه‌ننه‌وه و ڕۆژ به ڕۆژ وه‌کوو کۆڵانه‌کانی هه‌ڵدڕاو ، شه‌قامه‌کانی ته‌پاوی چه‌ن ساڵه‌ی شار، ئاستی به‌رزی داڕشتنی ته‌رح و پیلانی ئاوه‌دانی و هه‌زر و بیری ئاوه‌ڵایان بۆمان دێننه‌ئاراوه .
سه‌د مه‌خابن بۆ کۆمه‌ڵگایه‌ک که به ده‌ستی ناشاره‌زا وێران‌و وێرانتر ده‌کرێته‌وه.
تێبینی یه‌که‌م:
به شانازیه‌وه زۆرێکیش له ئاوایه‌کانی کوردستان‌و ناوچه، پاراستن و ڕاگرتنی بابه‌ته‌که به درێژایی مێژوو لایان پارێزراوه.
تێبینی دووهه‌م:
به زۆری بنه‌ماڵه و ئه‌ندامانی کارمه‌ندانی دایه‌ره‌ی په‌یوه‌ندی‌دار خۆیشیان دیمه‌نی ناشیرینی هه‌ڵدان به کێو و قوژبنی سه‌یرانگه‌یان به چاو ده‌بینی و یان به بیریاندا نه‌ده‌هات وه یان خۆیان لێ ده‌کرده گێل!