به‌ڕێوه‌به‌ری فێڕگه‌کان و بیری ژه‌نگ هه‌ڵگڕاو
چه‌ن ڕۆژ پێش ئیستا منداڵه‌کانم بۆ ناونووس کردنی کچه‌که‌م له قۆناخی پێش زانکۆ(پیش دانشگاهی) ،سه‌ردانی ئه‌و فێڕگه‌یه‌یان کرد. به‌رێوه‌به‌ری ئه‌و فێرگه‌یه به سه‌رسووڕمانه‌وه له نمره‌ی(18ی) مادده‌ی ئیخلاق ژیرکاریدا ڕووانیبوو و ئه‌و نمره‌یه لا نزم و جێگای ئانالیزه‌کردن ده‌زانی و داوای هۆکاره‌که‌ی به نووسراوه له فێرگه‌ی پێش‌تر کرد و منداڵه‌کان به ناچاری داواکاریه‌که‌ی خانمی به‌رێزیان جێ‌به‌جێ کرد .
چه‌ن رۆژ پێش ئه‌و خاڵه‌ی سه‌ره‌وه بۆ وه‌ڕگرتنی بڕوانامه‌ی دیپلۆمی بڕازاکه‌م سه‌ردانی فێرگه‌یه‌کی‌تری شاره‌که‌م کرد ، به‌ڕێوه‌به‌ر به ناشاره‌زایی و سه‌رلێ‌شێواوی تێبینی لاوازی تایبه‌تی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کۆن و ژه‌نگ هه‌ڵگه‌ڕاوی سه‌ده‌ی هه‌لپێچراوی علوومی ئینسانی به پڕته‌پرته تووانی پاش دوو چاره‌که ساعه‌ت ژماره‌ی تلیفۆنی هاوکارێکی ئاراسته‌مان کات.
چه‌ن مانگ پێس ئیستا وه‌کوو ساڵانی پێش‌تر له چه‌ن ئه‌زموونی باڵای زانکۆ‌دا به‌شداریم کرد و پاش تێپه‌ڕ بوونم له قۆناخی یه‌که‌مدا له ئه‌زموونی به‌ناو ئیستانداردی سازمانی تاقیکاری که به رێوه‌چوو ڕه‌د کرایه‌مه‌وه ئه‌مه له حالێک‌دا بوو ڕیزی نمره و خاڵی به ده‌س هێناو نیشان نه‌ده‌دڕا و بۆ گرتنی ئه‌و ڕیز نمرانه سه‌ردانی ناوه‌ندی تاقیکاری زانکۆ له تارانم کرد ، پاش زۆرێک ته‌قالا، ڕیزی نمره‌کانم بێ دیتنی خۆم له مادده‌ی ئینگلیزی‌دا (50-) ڕاگه‌یاندڕا که ئه‌مه‌ش له حاڵێکدا بوو ئه‌من له ئه‌و مادده‌یه‌دا به ته‌ئکید وڵامم نه‌دابووه‌وه.
له ئه‌مڕۆی سیستمی په‌روه‌رده‌ی ڕۆژهه‌ڵاتدا ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سازمانی تاقیکاری هه‌ڵبژاردنی خوێنکاری زانکۆ و ناوه‌ندی فێرگه‌و ده‌رس وتنه‌وه ده‌بێت له هه‌نگاوی یه‌که‌مدا جه‌ماعه‌تێکی چاو ده‌م کوێری شاخسه‌کانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی بن و ... به‌ڕاستی له موعه‌لیمی خۆم قیزم ده‌بێته‌وه.