مۆندیاڵی 2010 و دیارده‌ی تاتۆ



ئه‌م ڕۆژانه‌ی دوا ساته‌کانی مۆندیاڵی 2010 ، هانمی‌دا که چاوخشاندنێکم ببێت له سه‌ر ڕاده‌ی به‌رچاو و سه‌رنج‌ڕاکێش تاتۆ و خاڵکوتان یاری‌زانانی تۆپی گرد و به متمانه‌وه رێگا خۆشکه‌ری هه‌ڵبژادنی دیارده‌ی به ناو شانازی تاتۆ بۆ گه‌نجان .
به له به‌رچاوگرتنی زۆرینه‌ی که‌ڵک‌وه‌رگرتنی یاری زانان هۆکار و مه‌به‌ستی دیاری کراوی تاکه‌که‌سی یان سیستمی ریکڵامی ده‌توانی هه‌رکامێک خاڵێکی گرینگ بێت بۆ سه‌رنج‌دانی بیر و ڕای ئه‌مرۆکه‌ی گه‌نجان به تایبه‌ت پێوه‌ر و هه‌لسگاندنی ئه‌رزشی تاتۆ به ناو دیارده‌ی ئاسایی و یا نائاسایی .
به درێژایی مێژوی کورده‌واریمان خاڵکوتان وه‌کوو میژیینه‌کی دێڕین له سه‌ر پێستی ده‌م و چاو یان له‌ش له خاڵێک تا وێنه‌ی په‌له‌و‌ر یان ده‌ست نوسێک ، له زۆرینه‌ی قه‌ره‌چیه‌کان و پاڵه‌وانان وه‌کوو ڕه‌مزی جوانی و لێ‌هاتویی داکوتاوه‌و ئه‌مرۆکه له ئاست ، باوه‌ری شه‌ریعه‌ت ، ته‌ندرۆستی به دیارده‌یه‌کی ناحه‌ز و ناپه‌سه‌ند چاوی لێ ده‌کرێت که مه‌به‌ستی من په‌سه‌ند یا ناپه‌سه‌ند بوونیه‌وه‌نیه . ئه‌گه‌ر به وردی به‌راوه‌ردی له گه‌ڵ دیارده‌ی تاتۆ له کۆمه‌ڵگای جیهانی بکه‌ین به واقعیه‌ت تێ‌ده‌گه‌ین هۆکاره‌کان له پشت تاتۆکردننه‌وه ده‌توانێ زۆرێک ڕوونکردننه‌وه‌یان به دواوه بێت.
- ریکلامی تاتۆ و مۆندیاڵ ، ڕاده‌ی پێشوازی گه‌نجان له ئه‌م بابه‌ته که ئیستاکه رێکلام مه‌یدانی بازاری جیهانی له نێو مشتیدایه.
- په‌یامی ناوه‌رۆکی تاتۆ وه‌کو مه‌به‌ستی پیلان ( خۆشه‌ویستی دڵداران، لاینگری کلووپی ، ...)
- که‌ڵک‌وه‌رگرتنی سیاسی به له‌به‌ر چاوگرتنی زۆرینه‌ی بینه‌رانی مۆندیاڵ.
- به مه‌ترسی که‌وتننه‌وه ی زۆرێک له نه‌خۆشیه‌کانی (ئایدز ، ...)
- به‌ڵێنی ڕاست‌قینه و به‌رده‌وام و‌کوو به‌ڵگه‌نامه‌ی بڕوا.
- وه...