نایه‌کسانی کاکڵه‌ی باسی زانستی و ئاهه‌نگ و مۆسیقای ده‌نگ و ڕه‌نگ

کاتێک  بۆ گۆڕینی  نه‌وای ڕۆح له کاتی لێ‌خورینی ئۆتۆمبیل یان ڕۆح سپاردن به کاناڵێکی زانستی له ڕه‌ها بوونی قورسایی کاری ڕۆژانه ، ده‌چمه ناوه‌رۆکی باسێکی عیلمی، ئه‌ده‌بی و زانستیه‌وه . ئه‌م ڕۆح سپاردنه ده‌توانێت که‌ڵک‌وه‌رگرتنی زاتیم بۆ به‌هره‌وه‌ری کاته‌کانم و سارێژ بوونی ڕۆحیم بێت . به‌ڵام له پاش بیستن و چێژوه‌ر‌گرتن له هه‌وێن و کاکڵه‌ی بابه‌ته‌که له کاتێک‌دا شوشه‌ی ئوتۆمبیله‌که‌ له خواره و غه‌مێکی قورس له بارم‌‌دایه و له کۆڵانی چوونه ژوره‌وه‌ی گه‌ڕه‌کی ماڵمانم، نایه‌کسانی ته‌وه‌ری باسه ‌زانستیه‌که و ئاهه‌نگی کۆتایی و ئاستی به‌رزبوونی ده‌نگ ، ناهارموونی به ناو موسیقای ئای خڕه له خانمی هۆنه‌رمه‌ندانی خۆش زه‌وقی میللی!  و سه‌ر هێنانه‌ده‌ری هاوسیی و جیران ، ڕاس حاڵم ده‌شێوێنێت و به بۆڵه‌ بۆڵ بێ‌ده‌نگی ده‌که‌م . ئیتر ڕۆح نه ته‌نیا سه‌ر مه‌ست نابێت ، شێت و شێت‌تر ده‌بێت.  

ئاگاداری کۆڕی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی کۆچی دوکتۆر مه‌سعوود سابتی

 

به‌ داخ وکه‌سه‌رێکی زۆره‌وه  هه‌واڵی کۆچی دڵته‌زێن ، ڕێزدار

دۆکتۆر مه‌سعوود ثابتی


 

بلیمه‌تی ئازا و دڵسۆزی خه‌ڵکی شار‌و دێی کوردستان له پێکدادانی ماشێندا،  دڵی هه‌مووانی هه‌ژاند.

به‌م بۆنه‌وه  کۆڕی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له‌ ڕۆژانی

پێنج شه‌ممه و هه‌ینی(جمعه) (2 و 3 ی ڕه‌زبه‌ر) له

 

مزگه‌وتی هه‌ژاره‌ی مه‌ریوان

به‌رێوه ده‌چێت.

پێویست  به ئاماژه‌یه  کۆڕی هاوبه‌ش تایبه‌ت ژنان له ماڵی باوکی ئه‌و خۆشه‌ویسته  له شه‌قامی (ده‌ستغێب ) روبه‌ڕوی مزگه‌وتی نه‌بیی به‌رێوه‌ده‌جێت.

***********

له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌یی ثابتی