نه بۆ توند‌و تیژی ، به‌ڵێ بۆ خۆشه‌ویستی

زۆر جار ته‌قالا ده‌که‌م له سه‌ر ناشیرین‌ترین ڕووداوی توندوتیژی و ده‌مارکرژی به ڕانبه‌ر به مرۆڤی به ناو ئینسان بدوێم ، به‌ڵام وه‌کوو که‌سێک که له تاوی منداڵی و مێرمنداڵیمه‌وه تراژدیای توندوتیژیم وه‌کوو واقعییه‌تێکی ناحه‌ز له لایه‌ن پیاوه‌وه دیتووه‌و خۆم به قوربانیشی ده‌زانم لێی ته‌وه‌ساومه‌ته‌وه و به نووسین بۆم به‌یان ناکرێت.
ئیستاکه وه‌کو هاوسه‌رێک، بابێک ، باوه‌ڕی ده‌روونیم به ئاوه‌ڵاکردنی ده‌لاقه‌کانی واقعییه‌ت و متمانه ئاشنا ده‌زانم و له سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ژنان ، ڕێز له که‌سایه‌تی ئینسانی به‌ناو مرۆڤی توانا ، لێ‌هاتوو و به‌ئه‌مه‌گ داده نێم. بۆ ڕازاندنه‌وه‌و هه‌وێنی ژیانی سه‌ربه‌ست ، خۆشه‌ویستی ده‌که‌مه چه‌پکه گوڵی ڕێز له به‌رانبه‌ر تراژدیای توند‌و تیژی‌دا.
به‌ڕاستی توند‌و تیژی‌و ده‌مارکرژی واقعییه‌تێکی ناشیرین و ناپه‌سه‌نده و به دوور له عه‌قڵانییه‌ته که به داخه‌وه پیاو - وه‌کوو مافی خوێ - په‌نای پێ ده‌بات. پاش چوارده سه‌ده له هاتنه‌خواری قورئانی پیرۆز ، که له زۆرێک له ئایه‌ته‌کانی داکۆکی له سه‌رهه‌لسووکه‌وتی خوشه‌ویستی و مێهره‌بانی و ڕێز له که‌سایه‌تی ژن ده‌کات، هێشتاکوو توندوتیژی له هه‌موو کومه‌ڵگاکان به زۆری به‌ر‌چاو ده‌که‌وێت. به ڕاستی جێگای سه‌رنج و بیرکردنه‌وه‌یه که ڕۆژ به ڕۆژ سیمای ئه‌م تابلۆ ناحه‌زه له په‌ره سه‌ندن‌دایه و لاوانی ئێمه به شانازی ده‌زانن تووشی ئه‌و بێ‌حورمه‌تیه به‌رانبه‌ر به هاوسه‌ر،خوشک‌ودایک بن.
زۆرێک له پیاوان‌و به داخه‌وه تاقمێکیش له ژنان، توندوتیژی پیاو به ده‌سته‌ڵاتێکی زاتی ده‌زانن . له ئه‌و باوه‌ره‌دان پیاوان دڵ‌ڕه‌ق‌و ژنایش زه‌عیفن‌و توندوتیژی به باڵایاندا دووراوه . به متمانه‌وه پێگرتنی ئه‌م زێهنیه‌ته هه‌ڵده‌گه‌رێته‌وه بۆ بنه‌ماکانی فه‌رهه‌نگ ، داب و نه‌ریت و مافی به‌ش‌خوراوی ژن، که وه‌کوو دیارده‌ی ناپه‌سه‌ند به منداڵانی دووارۆژی کۆمه‌ڵگا سپێردراوه و ده‌سپێردرێت که یه‌کێک له ئه‌و دوو جنسیه‌ته به باڵا ده‌ست بزانرێت و مافی توند‌و وتیژی به سه‌ربه‌ستی بۆ پیاو شیاو ڕچاو بکرێت.
گومان له‌وه‌دا نیه توندوتیژی له گه‌ڵ ژنان ، ئارامشی ره‌وان و خوشه‌ویستی و هه‌وێنی ژیان له بنه‌ماڵه و کۆمه‌ڵگا،تێک ده‌دات. به یه‌قینه‌وه توانایی ، خۆباوه‌ری و لێ‌هاتوویی که پێداویستی بیرمه‌ندی کومه‌ڵی ئینسانی به تایبه‌ت ژنانه ده‌که‌وێته مه‌ترسییه‌وه . ئه‌مه‌ش بارێکی گران له سه‌ر دابه‌زاندنی نه‌بزی کۆمه‌ڵگای به‌خته‌وه‌ر داده‌نێت و به ئاسانی قه‌ره‌بوو ناکرێته‌وه.
لێ‌زانان و پسپورانی سایکۆلۆژی له ئه‌و بڕوایه‌دان مێشکی ئینسان له باری کۆنتڕۆڵی بیر وده‌ستووری هه‌ڵسووکه‌وته‌کانماندا به چه‌ن پارچه‌ی جیاواز - پێش، ڕاست، چه‌پ و ناوه‌ڕاست- دابه‌ش‌ده‌بێت. به‌شی پێشوی مێشک بۆ ده‌رک ، فام ، ته‌عه‌قول و توێژینه‌وه‌یه و به‌شه‌کانی‌تر هه‌ر کام شێوازێکی‌تر له ده‌رک به ئه‌ستۆوه ده‌گرن . مرۆڤ کاتێک تووڕه‌و ده‌مارکرژ ده‌بێت ، به‌شی پێشه‌وه له کار ده‌که‌وێت‌و کۆنتڕۆڵی ڕه‌فتاربه شێوازی عه‌قڵانییه‌ت کاری خۆێ به سیستمێکی تری مێشک ده‌سپێرێت. پاش به‌رێوه‌چوونی ڕووداوه توندوتیژه‌که کاتێک سیستماتیک به به‌شی پێشه وه ده‌گه‌رێته‌وه که به داخه‌وه ڕه‌فتاره‌که ڕووی داوه و په‌شێمانی جێگایه‌ک ناگرێته‌وه.
بۆیه پێویسته ئێمه‌ی پیاو به خۆڕاگری و بڕوا به ئه‌رزش و که‌رامه‌تی ژن، باری ده‌روونی خۆمان له ده‌ست نه‌دین و به به‌خشینی رێز و حورمه‌ت، هه‌ڵسووکه‌وت له گه‌ڵ ژنان بکه‌ین‌و به شانازیشه‌وه وانه‌ی ڕێز لێنان به منداڵانمان ببه‌خشین.