خه‌یاڵی ئه‌فسووناوی
له‌گه‌ڵ ترۆسکه خه‌یاڵی فڕین‌دا ، باروبنه‌ی بیرۆکه‌ی ئه‌فسووناویم به‌ره‌و لووتکه‌ی خۆرهه‌ڵات هه‌ڵێنا، هه‌نگاوه‌کان به هه‌موو قورسایی زه‌نجیرو پابه‌ندی یاسا و گرێبه‌سته‌وه ، له‌مپه‌ره‌کانی به‌ره‌و لوتکه به ئاسانی ده‌پێوا. گزینگی خۆر سۆزی ئوقره و دابڕانی لا بیرۆکه‌ی تابلۆ خه‌یاڵاویه‌که‌م پرشنگ‌دار کردبوو، هه‌ناسه سوار بوون به واتای بڕینی ڕێگا و ده‌رباز بوون و تێپه‌ڕاندنی سنوور ناموو بووبوو، وچان دوای وچان و حه‌ساننه‌وه هه‌ست پێ نه‌ده‌کرا، ده‌س‌له‌ملانی دار و د‌وه‌ن ، مه‌خمڵینی چیا‌و چه‌مه‌ن ، هێمای شاخ و هه‌ردی کوردستانیان به گه‌وره‌ی تۆمار ده‌کرد . لووتکه، چاوی بڕیبووه هێزی هه‌نگاوه‌کان که بێ وچان ، مه‌ودای به که‌وتن و هه‌ستان نه‌ده‌دا، لوتکه خۆی بۆ ئێواره حه‌یرانی سۆزی دڵ ته‌رخان ده‌کرد ، هه‌وره‌کان تاریکی ئیواره‌یان ،هه‌ڕه‌شه ده‌کرد ، گزینگی خۆر به ماڵئاوای، ئه‌وینی بۆ جه‌رگه‌ی مه‌یدان به سروودی سۆز، هێنای جۆش. به یه‌ک دوو تریشقه هه‌وران، نم نمه‌ی باران بوو به نه‌سرین ، ئه‌سرین بوو به لافاو ، لافاو هه‌وری ڕه‌شی داماڵی و نوێنه‌ری خۆێ تریفه‌ی مانگه شه‌وی له په‌نای خۆێ دابه‌زاند تاکوو وچان ، له باوشی خه‌یاڵ حه‌ساننه‌وه‌ی ئه‌فسوونای تۆمار بکات.