بانێک و دوو هه‌وا

 

زۆر جار ڕۆژانه و مانگانه له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا  به تایبه‌ت له کورددستانمان‌دا ڕووداوی ئاوا به ده‌یان جار ڕووده‌دات و ته‌نها تماشاکردن و فیلم هه‌ڵگرتن ،خۆراکی نه‌قڵ مه‌جلیسانمان بووه، له ئه‌نجامدا زۆرێک قوربانی جز قاله ای ده‌بنه ده ستکه وتمان، تازه تیمی فریاکه‌وتن هه‌ڵقون ...هه‌ڵقون  کاتێک ده‌گه‌ن  کار له کار ترازراوه و هیچیان له ده‌ست نایه‌ت !!!

سه‌رنجێک له سه‌ر بارودۆخی سه‌یرانگاکان

 له ته‌مه‌نی میرمنداڵیمه‌وه که ئه‌وپه‌ری  جێگای  دورکه‌وتنه‌وه‌م بۆ تێپه‌رکردنی ماوه‌ی پشوودانی نه‌ورۆزی  سه‌ری ساڵ چه‌ن دێهاتێکی ده‌‌ور‌وبه‌ری مه‌ریوان بوو که به‌ داخه‌وه له هه‌موو جوانیه‌کان و بیره‌وه‌ری تاڵ و شیرین ته‌نیا پێویستی سه‌ره‌کیم به ئاوده‌ست وه‌بیر دێته‌وه ئه‌ویش  له بارۆدۆخێک‌دا که ،

1-       زۆربه‌ی دێهاته‌کان له که‌ره‌سه‌ و نیعمه‌تی کاره‌با‌و ئاوی ناوماڵ بێ به‌ش بوون.

2-       زۆرێک له ئاوایه‌کان بوونی ئاوده‌ست (w.c) به لایانه‌وه  سه‌ره‌کی ترین پێویست نه‌بوو! زۆرتر ژنان له سه‌ر کانی ‌و پیاوان له ئاوده‌ستی مزگه‌وت که‌ڵکیان وه‌رده‌گرت وه به داخه‌وه ئاوده‌ست له ماڵان‌دا نه‌بوو! . به داخه‌وه ئیستاش  تاقو...ترووقێک هه‌ر نیانه!

3-       دووری خانه‌خوێ ، تاریکی رێگا‌و بفڕ...بفڕانی بێ‌وچانی ئه‌رکه‌که .

هه‌موو ئه‌وانی سه‌ره‌وه  بۆ من سه‌خڵه‌ت‌ترین ئه‌رکی سه‌ردان و حه‌ساننه‌وه‌ له دێهات‌دا بوو. دووا جار که بیره‌وه‌ریه‌کان ماهاتماگاندیم  ده‌خونده‌وه که سه‌ره‌کی‌ترین خاڵ بۆ بیری ئاوه‌ڵا هاندانی خه‌ڵکی بوو بۆ پاراستنی  سه‌لامه‌تی و پاک‌وخاوێن ڕاگرتنی تاکه‌که‌سی و کۆمه‌ڵگا وه‌کوو ئاماژه‌یان به سازکردنی جێگای ئاوده‌ست له ماڵان‌دا .

ئه‌م بیرۆکه‌ وه‌کوو ڕازی سه‌ربه‌ستی  کۆمه‌ڵگایه‌ک هه‌ر ده‌م بۆ من دووپات و چه‌ن پات ده‌بێته‌وه که  ڕێژه‌ی هوشیاری دانیشتووان و کاربه‌ده‌ستانی  کۆمه‌ڵگایه‌ک به چاوخشاندنێک ئاسایی بۆ هه‌ر رێبوارێک زه‌ق‌و به‌رچاوه.

ڕۆژی سێزده‌به‌ده‌ر وه‌کوو ساڵانی پێشوو رێمان که‌وته  سه‌یرانگای ده‌شتی بێلوو، ده‌ستکردی خودا به دوور له ئاوه‌دانی ده‌ستی به‌ناو ئینسان! دیمه‌نێکی ڕازاوه و دڵرفێن‌و جار...جاریش دڵته‌زێن  به له باوش‌گرتنی  تاقمێکی زۆر له ئه‌وینداران‌و دۆژمنانی  ژینگه. سه‌ره‌کی‌ترن خاڵ که پێویست ده‌زانم ئاماژه‌ی پێ بکه‌م ئه‌وه‌یه  له ئه‌و په‌ری داخه‌وه کاربه‌د‌‌ستان و دایه‌ر‌‌ی په‌یوه‌ندی‌دار وه‌کوو شۆرای شار، شاره‌داری، فه‌رمانداری ، دێ یاره‌کان‌و هتد ساڵێک، جارێک ، بیرێک  له که‌ر‌‌سه‌ی خزمه‌تگوزاری وه‌کوو ئاوی خواردننه‌وه  ، سرویسی پاک‌وخاوێنی ئاوده‌ست لانی که‌م سه‌یاڕ ناکه‌ننه‌وه و ڕۆژ به ڕۆژ وه‌کوو کۆڵانه‌کانی هه‌ڵدڕاو ، شه‌قامه‌کانی ته‌پاوی چه‌ن ساڵه‌ی شار، ئاستی به‌رزی داڕشتنی  ته‌رح و پیلانی ئاوه‌دانی ‌و هه‌زر و بیری ئاوه‌ڵایان بۆمان  دێننه‌ئاراوه .

سه‌‌‌د مه‌خابن بۆ کۆمه‌ڵگایه‌ک که به ده‌ستی ناشاره‌زا وێران‌و وێرانتر ده‌کرێته‌وه.

تێبینی یه‌که‌م:

به شانازیه‌وه زۆرێکیش له ئاوایه‌کانی کوردستان‌و ناوچه، پاراستن و ڕاگرتنی بابه‌ته‌که به درێژایی مێژوو لایان پارێزراوه.

تێبینی دووهه‌م:

به زۆری بنه‌ماڵه‌ و ئه‌ندامانی  کارمه‌ندانی دایه‌ره‌ی په‌یوه‌ندی‌دار خۆیشیان دیمه‌نی  ناشیرینی هه‌ڵدان به کێو و قوژبنی سه‌یرانگه‌یان به چاو ده‌بینی و یان به بیریاندا نه‌ده‌هات وه‌ یان خۆیان لێ ده‌کرده‌ گێل!

    

 

سوپێڕمینی‌بووس

 ...ویستم دوای چه‌ن ساڵ دوورکه‌وتنه‌وه له سواری مینی‌بووس به هۆێ سه‌خڵه‌ت بوون‌و نا ئه‌منی رێگای سنه‌- مه‌ریوان  ئوتۆمبیلی خۆم نه‌به‌م و که‌ڵک وه‌رگرم له مینی بووس ‌و گه‌رراننه‌وه‌ بۆ رۆژانی دوور ، ئه‌و رۆژانه‌ی که شار چۆل‌کرابوو وه‌ بۆ خۆێندن هه‌موو ڕۆژێک ده‌چوین بۆ سه‌وڵ‌ئاوا . له هاتوچوودا له مینی‌بووسێکی تایبه‌ت  سه‌ده‌ی بۆقه‌که که مناڵه‌کان ناویان نابوو " سوپێڕ گله" - ئه‌و ئه‌وتۆمبیله  له ئاوای گله‌ له ناوچه‌ی سه‌رشیوی مه‌ریوانه‌وه کاری جێ به‌ جێ کردنی خه‌ڵکی و ته‌نانه‌ت ئاژه‌ڵیش بوو - که‌ڵکیان وه‌رده‌گرت و زۆرێک بیره‌وه‌ری خۆش‌و ناخوشمان لێ بوو.

بڵی سه‌رتان نه‌یه‌شێنم من له گه‌ڵ چه‌ن که‌سێکی‌تر له خوێنکارانی زانکۆ و (کچ‌وکوڕ) سوار بووین و ئۆتۆمبیله‌که دوای چه‌ن  خۆلێک به‌‌رێکه‌وت . به‌رده‌وام زه‌نگی موبایله‌کان به‌رز ده‌بوونه‌وه‌ و هه‌رکه‌سێک به ویستی خۆی هێدفۆن یان سایلێنتی بۆ ئامرازی خۆی هه‌ڵده‌بژارد. بنه‌ماڵه‌یه‌ک له ریزی دواوه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ربازێکی فارس دانیشتبوون، به‌رده‌وام پیاوی بنه‌ماڵه‌ به ده‌نگی به‌رز و حوڕ* یه‌ک له دوای یه‌ک قسانی مامه‌ڵه‌ و ده‌رکردنی که‌لوپه‌لی قاچاخی مه‌رز‌و ریز ته‌ڵاق فڕدان بوو، سۆێند خواردنی یه‌ک له دوای یه‌ک به سه‌ری خاتوونی که له ته‌نشتیه‌وه له گه‌ڵ دوو منداڵ دانیشتبوو ، سه‌رنج‌و خه‌یاڵی موسافیره‌کانی به‌خۆیه‌وه راکێشابوو.

جار جارێک  زه‌نگی به‌رزی مۆبایله‌که که به ده‌نگ و چه‌پڵه‌ی هۆنه‌رمه‌ند "عه‌بوو ئه‌سکۆڵی*"  سازکرابوو به تێکرایی  وڕه‌ی پیاوی لاوی کۆمه‌ڵگای کوردیمانی له بێ‌د‌‌نگی ئێمه‌دا بۆ سه‌رنج ڕاکێشانی کچانی خوێندکار به‌رز و به‌رزتر ده‌کرده‌وه .  کچه‌کان له چه‌ن کورسیه‌ک پێش‌تر دانیشتبوون ‌و جارجار داده‌چه‌ڵه‌کان‌و بۆ یه‌ک‌تریان ده‌ڕوانی و بزه‌یه‌ک ده‌یانی گرت.

منیش دوای کۆڵێک پێچاندنی خۆزگه‌و داخ له هه‌ژاری جیلی شارۆمه‌ندی کۆرده‌واری دوای چه‌ن جار لاکرنه‌وه‌ی مانادار که هه‌رکامێکیان قورس‌تر له شه‌ق‌و به‌هێزتر لا تانه‌بوو هاتمه‌ قسان و به ئه‌وپه‌ری رێزه‌وه  پێم گه‌یاند که که‌ره‌سه‌ی هاتوچووی به‌ کۆمه‌ڵ ، جێگای بیر‌و هه‌زرو مه‌یه‌لی تاکه‌که‌سی نییه و جوان وایه‌ که له‌به‌ر چاو بگیردرێت. کاکی لاوی بنه‌ماڵه‌دار به‌غیره‌تی به‌ری خوارد و له حالێک‌دا پاڵتاوه ئه‌مریکیه‌که‌ی لوول ده‌‌کرد‌و ده‌یخسته باوه‌شی هاوسه‌ری که  گوتی: ئه‌ری تۆ چی ده‌ڵێ و چۆن له منی  پیاو ماقوڵ ره‌خنه ده‌گری‌و ده‌بێت هه‌ر ئیستا  به په‌لاماری وه‌‌حشیانه‌م وڕگت هه‌ڵدڕم! . دوای زۆرێک په‌له‌قاژێ و خۆبادان له حالێک‌دا ژنی کابرا ده‌پارایه‌وه‌: پیاو شه‌رێکی‌ترمان بۆ سازمه‌که و مندالی 6 ساڵانیشی به گریانه‌وه وه‌ختبوو دڵی ده‌ربێت.  لاتان وایه‌ من به ئه‌و په‌ری  ئارامیه‌وه که خۆیشم سه‌رم‌سۆڕمابوو چ هه‌ڵوێستێکم گرتبێت؟

سه‌د مه‌خابن بۆ کۆمه‌ڵگای  بێ به‌ش له باری ئه‌رزشی شارومه‌ندی.

 

·         عه‌بوو ئه‌سکۆڵی گۆڕانی بێژی فۆلکلۆری ناوچه‌ی مه‌ریوان

·         حۆڕ، به مانای خۆبه‌زڵ زان و ئازاد

نایه‌کسانی کاکڵه‌ی باسی زانستی و ئاهه‌نگ و مۆسیقای ده‌نگ و ڕه‌نگ

کاتێک  بۆ گۆڕینی  نه‌وای ڕۆح له کاتی لێ‌خورینی ئۆتۆمبیل یان ڕۆح سپاردن به کاناڵێکی زانستی له ڕه‌ها بوونی قورسایی کاری ڕۆژانه ، ده‌چمه ناوه‌رۆکی باسێکی عیلمی، ئه‌ده‌بی و زانستیه‌وه . ئه‌م ڕۆح سپاردنه ده‌توانێت که‌ڵک‌وه‌رگرتنی زاتیم بۆ به‌هره‌وه‌ری کاته‌کانم و سارێژ بوونی ڕۆحیم بێت . به‌ڵام له پاش بیستن و چێژوه‌ر‌گرتن له هه‌وێن و کاکڵه‌ی بابه‌ته‌که له کاتێک‌دا شوشه‌ی ئوتۆمبیله‌که‌ له خواره و غه‌مێکی قورس له بارم‌‌دایه و له کۆڵانی چوونه ژوره‌وه‌ی گه‌ڕه‌کی ماڵمانم، نایه‌کسانی ته‌وه‌ری باسه ‌زانستیه‌که و ئاهه‌نگی کۆتایی و ئاستی به‌رزبوونی ده‌نگ ، ناهارموونی به ناو موسیقای ئای خڕه له خانمی هۆنه‌رمه‌ندانی خۆش زه‌وقی میللی!  و سه‌ر هێنانه‌ده‌ری هاوسیی و جیران ، ڕاس حاڵم ده‌شێوێنێت و به بۆڵه‌ بۆڵ بێ‌ده‌نگی ده‌که‌م . ئیتر ڕۆح نه ته‌نیا سه‌ر مه‌ست نابێت ، شێت و شێت‌تر ده‌بێت.  

ر‌‌‌‌‌‌ه‌خنه‌و تێبینێه‌ک له‌سه‌ری‌

بناغه‌دانه‌رێكی فیكری پێ‌وایه كه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ ئه‌وكات له سه‌ر باسێك ره‌خنه له كه‌سێك ده‌گری به ئه‌نگووستی ده‌ستت به‌كه‌سێك ئیشاره ده‌که ی!!!  له بیرت ‌نه چی ئه نگووستیکت به ره و  ئه وکه سه راده‌کیشی به‌ڵام سێ ئه‌‌نگووستت به‌ره‌و خۆت راكێشاوه..................