دوێنێ به سه‌رقاڵ بوونی کاک ئاروینی کوڕم که ته‌مه‌نه‌ی 9 ساڵه و له پۆلی سێی سه‌ره‌تایی سه‌رکه‌وتووه، به خۆم هاتمه‌وه که به دانای وێنه‌ی ده‌سکه‌وتی ئه‌و سه‌رقاڵ بوونه ، لانی که‌م به ناوی بابه‌تێکه‌وه له لایه‌ک قوولای بیر و هۆشی و له لایه‌کی دیکه‌وه هاندانی له سه‌ر تێکۆشانی زۆرتر، به‌رز که‌مه‌وه.
کاتێک که منداڵ بووم داڕشتنی هه‌ر بیرۆکه‌یه‌ک یه‌ک ده‌ست فه‌لاقه‌ی له لایه‌ن بابمه‌وه به شوێنه‌وه بوو، هه‌ر تاڵی ئه‌و فه‌لاقانه‌ی دوێنێ، ئه‌مرۆ هێشتا له بیرمدا ماونه‌ته‌وه ، بۆیه ئه‌مرۆ به دیتنی هه‌ر بیرۆکه‌یه‌ک له منداڵان، ده‌گه‌شمه‌وه ورێزیان لێ ده‌گرم.
ئاروین وه‌کوو ئه‌ندازیارێک ئه‌و ده‌سکه‌وته‌ی که به شتوومه‌کی فڕێ‌دراو ساز کردبوو به ئه‌م شێوه‌ی خواره‌وه بۆ باس کردم که جێگای سه‌رنجه.
1 – چرای ئیشاره که به هۆی کارکردنی سیستمێکه‌وه کار ده‌کات.
2 – ساجی ماهواره‌یی که وه‌کوو ده‌که‌ڵی ماهواره‌یی کار ده‌کات.
3 – کابلی مه‌خابراتی بۆ پێوه‌ندی دوو به‌شی دیجیتاڵی سیستمه‌که .
4 – پایه‌ی راگرتنی موتوری سیستم .
5 – کیبۆردی ته‌نزیماتی کاری ئیلکترۆنی.
6 – دوو هۆڵی گوڵخانه‌یی .
7 – بورجێکی چه‌ن ته‌به‌قه که له‌شه‌ودا نیشان ده‌درێت که دارای ئاسانسۆریشه.
8 – دوو سه‌فحه که کاری کوره‌ی خۆره‌تاویان به ئه‌ستووه‌یه ( به مه‌به‌ستی گرتنی ئینرژی خۆر بو رێکخستنی کاری سیستمه‌که).
9 – باترییه‌ک که ئینرژی خۆر لای خۆی زه‌خیره ده‌کات.
10 - به‌شێکی‌تر له سیستمه‌که بو کاری تاقیکردنه‌وه.
لێره‌دا ماندوو نه‌بوون ده‌ڵیم به کاک ئاروینی خۆشه‌ویست. هیوادارم به تێکرا له گه‌ڵ منداڵانی نه‌ته‌وه‌که‌م، دوا رۆژێکی ڕووناک یان له پێش بێت.