...ویستم دوای چه‌ن ساڵ دوورکه‌وتنه‌وه له سواری مینی‌بووس به هۆێ سه‌خڵه‌ت بوون‌و نا ئه‌منی رێگای سنه- مه‌ریوان ئوتۆمبیلی خۆم نه‌به‌م و که‌ڵک وه‌رگرم له مینی بووس و گه‌رراننه‌وه بۆ رۆژانی دوور ، ئه‌و رۆژانه‌ی که شار چۆل‌کرابوو وه بۆ خۆێندن هه‌موو ڕۆژێک ده‌چوین بۆ سه‌وڵ‌ئاوا . له هاتوچوودا له مینی‌بووسێکی تایبه‌ت سه‌ده‌ی بۆقه‌که که مناڵه‌کان ناویان نابوو " سوپێڕ گله" - ئه‌و ئه‌وتۆمبیله له ئاوای گله له ناوچه‌ی سه‌رشیوی مه‌ریوانه‌وه کاری جێ به جێ کردنی خه‌ڵکی و ته‌نانه‌ت ئاژه‌ڵیش بوو - که‌ڵکیان وه‌رده‌گرت و زۆرێک بیره‌وه‌ری خۆش‌و ناخوشمان لێ بوو.
بڵی سه‌رتان نه‌یه‌شێنم من له گه‌ڵ چه‌ن که‌سێکی‌تر له خوێنکارانی زانکۆ و (کچ‌وکوڕ) سوار بووین و ئۆتۆمبیله‌که دوای چه‌ن خۆلێک به‌رێکه‌وت . به‌رده‌وام زه‌نگی موبایله‌کان به‌رز ده‌بوونه‌وه و هه‌رکه‌سێک به ویستی خۆی هێدفۆن یان سایلێنتی بۆ ئامرازی خۆی هه‌ڵده‌بژارد. بنه‌ماڵه‌یه‌ک له ریزی دواوه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ربازێکی فارس دانیشتبوون، به‌رده‌وام پیاوی بنه‌ماڵه به ده‌نگی به‌رز و حوڕ* یه‌ک له دوای یه‌ک قسانی مامه‌ڵه و ده‌رکردنی که‌لوپه‌لی قاچاخی مه‌رز‌و ریز ته‌ڵاق فڕدان بوو، سۆێند خواردنی یه‌ک له دوای یه‌ک به سه‌ری خاتوونی که له ته‌نشتیه‌وه له گه‌ڵ دوو منداڵ دانیشتبوو ، سه‌رنج‌و خه‌یاڵی موسافیره‌کانی به‌خۆیه‌وه راکێشابوو.
جار جارێک زه‌نگی به‌رزی مۆبایله‌که که به ده‌نگ و چه‌پڵه‌ی هۆنه‌رمه‌ند "عه‌بوو ئه‌سکۆڵی*" سازکرابوو به تێکرایی وڕه‌ی پیاوی لاوی کۆمه‌ڵگای کوردیمانی له بێ‌د‌نگی ئێمه‌دا بۆ سه‌رنج ڕاکێشانی کچانی خوێندکار به‌رز و به‌رزتر ده‌کرده‌وه . کچه‌کان له چه‌ن کورسیه‌ک پێش‌تر دانیشتبوون و جارجار داده‌چه‌ڵه‌کان‌و بۆ یه‌ک‌تریان ده‌ڕوانی و بزه‌یه‌ک ده‌یانی گرت.
منیش دوای کۆڵێک پێچاندنی خۆزگه‌و داخ له هه‌ژاری جیلی شارۆمه‌ندی کۆرده‌واری دوای چه‌ن جار لاکرنه‌وه‌ی مانادار که هه‌رکامێکیان قورس‌تر له شه‌ق‌و به‌هێزتر لا تانه‌بوو هاتمه قسان و به ئه‌وپه‌ری رێزه‌وه پێم گه‌یاند که که‌ره‌سه‌ی هاتوچووی به کۆمه‌ڵ ، جێگای بیر‌و هه‌زرو مه‌یه‌لی تاکه‌که‌سی نییه و جوان وایه که له‌به‌ر چاو بگیردرێت. کاکی لاوی بنه‌ماڵه‌دار به‌غیره‌تی به‌ری خوارد و له حالێک‌دا پاڵتاوه ئه‌مریکیه‌که‌ی لوول ده‌کرد‌و ده‌یخسته باوه‌شی هاوسه‌ری که گوتی: ئه‌ری تۆ چی ده‌ڵێ و چۆن له منی پیاو ماقوڵ ره‌خنه ده‌گری‌و ده‌بێت هه‌ر ئیستا به په‌لاماری وه‌حشیانه‌م وڕگت هه‌ڵدڕم! . دوای زۆرێک په‌له‌قاژێ و خۆبادان له حالێک‌دا ژنی کابرا ده‌پارایه‌وه: پیاو شه‌رێکی‌ترمان بۆ سازمه‌که و مندالی 6 ساڵانیشی به گریانه‌وه وه‌ختبوو دڵی ده‌ربێت. لاتان وایه من به ئه‌و په‌ری ئارامیه‌وه که خۆیشم سه‌رم‌سۆڕمابوو چ هه‌ڵوێستێکم گرتبێت؟
سه‌د مه‌خابن بۆ کۆمه‌ڵگای بێ به‌ش له باری ئه‌رزشی شارومه‌ندی.
· عه‌بوو ئه‌سکۆڵی گۆڕانی بێژی فۆلکلۆری ناوچه‌ی مه‌ریوان
· حۆڕ، به مانای خۆبه‌زڵ زان و ئازاد