خۆشه‌ویستی و ژینگه
به ئه‌سپایی هه‌نگاوم نا به‌ره‌و ژینگه‌ی شێواوی ژین، له قووڵای زریانی قین به‌ره‌و ئاسمانی شین، بۆ دوور بوون له ژان ، ئاگر ، غه‌مه‌کان و ئازاری گیان،
هه‌نسک ناخی قوڕگمی لێ هه‌ڵپێکا بوو ، تاکوو جامی تێکڵاوی دوو جه‌مسه‌ری بوون و بێ‌ده‌سه‌ڵاتی پێ بنۆشێت.
یه‌که‌م جار بوو ڕق و قین، ده‌س له ملانی خۆشه‌ویستی ژینگه و ژیانمی کردبوو تاکوو زامی هه‌نسکه‌کانمی پێ ساڕ‌ێژ کات و هاواری له ناخداخنکاومی پێ ئاواڵا و ڕه‌زبه‌رێکی ئاوێته به شنه‌با بخولقێنێت.
دوواین جار بوو باوه‌ڕم کرد " له ته‌نشت هه‌ر ڕق و قینێکدا، جوانی و سه‌ربه‌ستیش خۆ ده‌نوێنێ،"
گرینگ ئه‌وه‌یه به چاوی دڵ جوانیه‌کانیش گوڵچین بکه‌ین‌و بۆ پارستنیان ئیدی مه‌ودا
به ده‌ستی مرۆڤی ناحه‌ز نه‌ده‌ین.