ڕۆژ خۆر ( خۆر ڕۆژ) ، رۆژی یه‌کسانی ئینسانه‌کان.
یه‌که‌م رۆژی مانگی به‌فرانبار1738 ساڵ پێش زایینی، " خۆر رۆژ" ناو نرراوه . به بڕوای ئێرانیه‌کان ڕۆژی له‌دایک بوونی خۆره. ئێرانیه‌کان به ترس له درێژایی شه‌وی ساڵ ، دڵه‌راوکێ له نه‌هاتنه‌وه‌ی خۆر ، تاکوو ده‌مه‌و به‌یان به ده‌وری یه‌کدا داده‌نیشتن تاکوو غه‌م و په‌ژاره‌ی دووری له خۆر و داکوتان‌و زاڵ بوونی تاریکی له بیر بکه‌ن.
رۆژی دوای ئه‌و شه‌وه ( یه‌که‌می به‌فرانبار)(اول دي )، کاریان ڕاده‌گرت و پشوویان ده‌دا. پشوودان به دوور له هه‌ڵه‌کان و درۆ و ده‌له‌سه‌بۆ ئه‌وان جێگای ڕێز و حورمه‌ت بوو . حه‌زیان نه‌ده‌کرد له رۆژی له‌دایک بوونی خۆردا تووشی گوناح ببن. پێشوازی له ئه‌و شه‌وه له کورده‌واریشدا به ناوی (شه‌و چله‌ی زستان) وه‌کوو داب و نه‌ریت له زۆرێک له شاره‌کان وه‌کوو سنه به تایبه‌ت له دێهاته‌کاندا هێشتا باوی ماوه. رێکخستنی شه‌و چله ، پێشوازیه له زستان. خواردنی شه‌وچله به دوڵمه‌ی که‌له‌رم که پێش‌تر که‌یبانوی ماڵ ترخانی کردووه ده‌ست پێ ده‌کات و پاشان چه‌ن جۆر شه‌و چه‌ره وه‌کوو " به‌ی ، هه‌نار، کاڵه‌ک، شووتی( هه‌نی) ، هه‌مرۆ، ئارده‌توو، قاوت ، گه‌نم ، تۆم شووتی و کاڵه‌ک له ماڵا بر‌ژاو ، کاکله و مه‌ویژ و سه‌رینچک ، شه‌وچه‌ره‌ی ڕازاوه‌ی ئه‌و شه‌وه‌یه.
ئه‌و شه‌وه به گێڕاندنه‌وه‌ی چیرۆک و به‌سه‌رهات ، گه‌وره‌کان شه‌وانی سه‌خڵه‌تی زستانانی پێشوی خۆیان، پێ له ژێر قورسی گه‌رم ده‌گێرایه‌وه .
له ئیرانی باستاندا له دایک بوونی خۆر له یه‌که‌م ڕۆژی زستان به"خور ڕۆژ " رۆژی یه‌کسانی ئنسانه‌کان ناو براوه. له ئه‌و رۆژه‌دا ،هه‌مووان به تایبه‌ت پادشای کات ، جل‌و به‌رگی ئاسایی له‌به‌ر ده‌کرد، تاکوو یه‌کسانی بسه‌لمێنێ. که‌س بۆی نه‌بوو به که‌سی تر، ده‌ستور و فه‌رمان بدات. له‌و رۆژه‌دا کوشتن و خوێن ڕشتن ، ته‌نانه‌ت سه‌ربڕینی مه‌ڕ و ماڵات ، مریشک و په‌له‌وه‌ر قه‌ده‌غه ده‌کرا.
شه‌و چله ی زستان له هه‌مووان خۆش و پڕ له یادمان بێت.