زرێوار یا زرێبار؟
.................................................................................................................................
|
نويسنده: meriwan |
چهارشنبه، 5 مرداد 1384، ساعت 2:56 | |
|
سلاو. ماندوو نه‌بيت و هيوادارم هه‌روه‌ها جوان بنووسيت. ببووره ئه‌گه‌ر ئه‌م ره‌خنه‌يه‌ت لی ئه‌گرم به‌لام ئه‌و ده‌رياچه نازداره‌مان ناوی زريباره نه‌ک زريوار. با ناوه ئه‌سلييه‌که‌ی تيا نه‌چيت. سپاس | ||
|
نويسنده: ئاڵا |
پنجشنبه، 23 تير 1384، ساعت 6:22 | |
|
نووسراوه (یان باشتر بڵێم دیمه‌ن)ێکی جوانت هێناوه‌ته‌وه به‌ڵام ڕاستی زرێبار باشتر نییه له زرێوار؟ ئایا ڕاسته‌که‌ی هه‌ر ئه‌وه نییه که له هه‌موو ده‌قه ئه‌ده‌بییه‌کانمان‌دا نووسراوه؟ یان خود تۆ بڵێی ئه‌و هه‌موو نووسه‌ر و داهێنه‌ره‌ی که ناوی زرێواریان به زرێبار هێناوه به هه‌ڵه‌وه ئه‌وکاره‌یان کردبێت؟ به سپاسه‌وه ئاڵا له شاری مه‌ریوانه‌وه. | ||
..........................................................................................................................................................
پێویستم زانی روونکردنه‌وه‌یک له سه‌ر وشه‌ی زرێوار یا زرێبار بۆ بۆچوون و داواکاری ئه‌و به‌ڕیزانه بێنمه‌وه .
خۆشه‌ویستان، که‌ڵک وه‌ر گڕتنه‌وه له وشه‌ی " زرێوار" یان " زرێبار" که به بڕوای ئیوه‌ی ئازیز زرێبار ڕه‌سه‌ن‌تر ناسڕاوه ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ رێشه و بناغه‌ی مێژووی که له زمان و وێژه‌ی ئه‌ده‌بیدا گۆڕانکاریه‌ک به سه‌ر وشه‌ی زرێوار دا هاتووه و له حاست ڕه‌سه‌نه‌وه و به پێ ئاماژه‌ی به‌ڕێزانی نووسه‌ر مامۆستایان کاک( ئه‌نوه‌ر ڕه‌وشه‌ن گوڤاری زرێبار، ژماره 1 ، لاپه‌ره‌ی 17 ) و کاک( مه‌نسوور یاقووتی گوڤاری زرێبار، ژماره 35-37 ، لاپه‌ره‌ی 8 ) هه‌ر دوو نووسه‌ر ئاماژه‌یان به ڕه‌سه‌ن بوونی وشه‌ی زرێواریان کڕدووه به‌ڵام کاک ئه‌نوه‌ر له سه‌ر ئه‌و گۆڕانکاریه که وشه‌ی زرێوار له دوو به‌شی (زرێ+ وار) که رێشه‌ی زمانی کوردی‌دا واته زمانی په‌هله‌وی یان پاله‌وانی‌دا که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شاخه‌ی هێند و ئورووپا زڕێ به مانای ده‌ریا(دریا) و به‌شی (وار به په‌س‌وه‌ند وه‌ک ) (وار به معنی مانند) یانێ ( وه‌کو ده‌ریا ) ئاماژه ده‌کات و له لایه‌کی‌تره‌وه به ئاماژه به زرێبار که له دوو به‌شی ( زرێ + بار ) که به‌شی دووهه‌م ( بار)
به‌دی‌هاتووه له( وار) وه‌کو( واران به باران ) به ئیشاره به فه‌رهه‌نگی فارسی عه‌مید له‌و باوه‌ره‌دایه که( بار له زمانی په‌هله‌ویدا په‌سوه‌ندێکه که له دووای تاقمێک له وشه‌کان‌دا دێت و به مانای گوێی ده‌ریا ده‌ناسرێت ) و سه‌رنجی خوێنه‌ر راده‌کێشێت بۆ گوڕانکاری مێژووی ده‌نگ و له‌حن که (ئاa) به (بێ b ) به سه‌ری‌دا هاتووه.
کاک ئه‌نوه‌ر له باوه‌ره‌دایه که که‌ڵک وه‌ڕگڕتن له وشه‌ی (زرێبار ) جوان‌تره له نوسراوه‌کانی‌دا به کاری دێنێت .
کاک مه‌نسوور یاقووتی به ئاماژه به نوسراوه‌یه‌کی کۆن شاهنامه‌ی‌دا که له لای خۆیه‌تی زرێوار به (گوڵ زرێوار ) ده‌ناسێت و له‌و باوه‌ره‌دایه که وشه‌ی زرێبار له فارسی کوون‌دا هاتووه و داواکاریان به که‌ڵک وه‌رگرتن له ره‌سه‌نایه‌تی زرێواره نه‌ک زرێبار .
به هیوام توانیبێتم هه‌نگاوێکم هه‌ڵگرتبێت بۆ ئه‌و روونکردنه‌وه و ئیتر ئێوه‌ش و ڕای خۆتان .
سپاس بۆ به‌ڕێز مامۆستا یۆسفی له هاوبه‌شی گه‌رمی لێ‌کولینه‌وه‌یان‌دا