ڕۆژی جیهانی منداڵان

 

به بۆنه‌ی 1ی ژوئه‌ن، ڕۆژی جیهانی منداڵان جوانترین و ڕازاوه‌ترین پیرۆزبایی خۆم له‌ گه‌ڵ چه‌پکه‌گوڵی ڕێز و خۆشه‌ویستی ئاراسته‌ی گشت منداڵانی سه‌ر گۆی زه‌وی و به‌ تایبه‌ت منداڵانی چاوگه‌شی کوردستان ده‌که‌م.
منداڵان په‌پووله‌ی‌ جوان و ڕه‌نگینی باخچه‌ی گه‌شاوه‌ی وڵاتن، هیوا و ئومێد و ئاواتی دواڕۆژی گه‌لن، هه‌ڵسوورێنه‌ر و به‌رێوه‌به‌ری ڕۆژانی داهاتووی کۆمه‌ڵن، هه‌ر بۆیه‌ ده‌بێ به‌ چاوی هیواوه‌ بڕوانینه‌ ئه‌و په‌پووله‌ باڵ نه‌خشینانه‌ی کوردستان و به‌ دڵه‌وه‌ پارێزگاریان لێ بکه‌ین و هانیان بده‌ین بۆ خۆ پێگه‌یاندن و له‌ هه‌مان کاتدا ڕێگایان بۆ خۆش بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی زووتر به‌ ئاوات و ئامانجه‌کانیان بگه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دواڕۆژ دا کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و گه‌شانه‌وه‌ و ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی به‌رن.

له‌ ناخی دڵمه‌وه‌ ژیانێکی خۆش و دواڕۆژێکی گه‌ش بۆ هه‌موو منداڵانی جیهان و به‌ تایبه‌ت منداڵانی کوردستان به‌ ئاوات ده‌خوازم.

کۆنسێرتی مۆسیقای ره‌سه‌نی کوردی له‌لایه‌ن به‌ناوبانگترین تیپی مۆسیقای ئێران له‌ له‌نده‌ن

له ڕۆژانی یه‌که‌م تا چواره‌می ڕه‌زبه‌ری87 گرۆپی مۆسیقای کامکاره‌کان له له‌نده‌ن کۆنسێرتێکیان به زبانی کوردی ئاراسته‌ی هۆگرانی مۆسیقای کوردیان  کرد.

پێشوازی هۆگران جێگای سه‌رنج و شانازیه، به‌ڵام هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ گرۆپی تورک‌دا له وه‌ها کۆنسێرتێک‌دا که ئه‌ڵبه‌ت به دوو به‌شی جیاواز به‌رێوه چووبوو و له به‌شی یه‌که‌مدا که تورکه‌کان به‌رنامه‌یان به‌رێوه بردووه ، له لایه‌ن هۆگرانی مۆسیقای کوردیه‌وه ڕه‌خنه‌ و ناره‌زایه‌تی له ته‌رخان‌دانی کۆنسێرته‌که به به‌شی تورکی ده‌ربریوه.

لێره‌دا ماندوو نه‌بوون بۆ ئه‌و گروپه‌ی شانازی کورد ده‌رده‌برم و هیوای سه‌رکه‌وتنی زۆرتریان بۆ ئاواته‌ خوازم.