زۆر جار هه‌ست ده‌که‌م زۆرێک له گرفته‌کانی کۆمه‌ڵ تایبه‌تی به تاقمێکی خه‌ڵکی‌یه‌وه هه‌یه و ئیدی پێویست ناکات زۆری بۆ دابچی، به‌ڵام له قۆڵای دڵه‌وه ئه‌و گرفتانه وه‌کوو دیارده‌یه‌کی شووم ئازارم ده‌دات و به دیتنی هه‌ر ڵاوێکی مۆعتاد و نه‌خۆش به ئازاری ئه‌یدز و دامرکاندنی تینی گه‌رمی کووانوی هه‌ربنه‌ماڵه‌یه‌ک، به هه‌ناسه‌یه‌که‌وه تێ‌ده‌فکرم ئاخۆ بۆ ده‌بێ ڵاوانی ئێمه خۆیا‌ن به ده‌م لافاوی بێ‌به‌زیانه‌ی ئه‌م دیارده‌یه‌ماڵ‌وێرانکه‌ره‌وه بده‌ن ؟
زۆر جار له هه‌موو وڵاتاندا بۆ بنه‌بڕ کردنی ئعتیاد گه‌ڵاڵه ده‌ڕێژن به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه هه‌ر ڕۆژ به ڕاده‌ی لێ‌قۆماوانی ئه‌م لافاوه زۆر وزۆرتر ده‌بێت!
له کۆمه‌ڵی ئێمه‌دا ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به هۆی بێ‌کاری له راده‌به‌ده‌ری ڵاوان ، ترخان نه‌کردنی پێ‌داویستیه‌کانی کاتی پشوودانی لاوان، بێ ده‌سه‌ڵات بوونی دایک و باب له سه‌ر چاودێری په‌روه‌رده‌یی ، ته‌وژمی نه‌خۆشی ڕۆحی وزۆر بوون و هه‌رزانی مه‌وادی مۆخه‌دێر وه‌کوو جه‌مسه‌رێکی گوازتنه‌وه‌یی ئه‌و مه‌واده ماڵ‌وێرانکه‌رانه بۆ سه‌ر سنووره‌کان ، نه بوونی توند‌و تیژی یاسا و به‌رێوه بردنی له لایه‌ن دایه‌ره‌ی ئیجرایه‌وه ، ڕۆژ به ڕۆژ ته‌نوری بڵێسه‌داری ئه‌و ته‌وژمه ڵاوانی ئێمه ده‌گرێته‌وه و به داخه‌وه گه‌وره‌ترین پاڵپشتی پاراستنی لاوانمان واته بنه‌ماڵه هه‌ر کام به هۆیه‌که‌وه ئه‌رکی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیا‌ن له سه‌ر چاودێری له‌بیرخۆیان بردوه‌ته‌وه . بۆیه پێویسته ئێمه زۆرتر له لاوانمان نزیک بینه‌وه و وه‌کوو ڕێنمایه‌ک هه‌موو کات له ته‌وژمی گۆرگی هاڕی ئعتیاد و ئه‌یدز ئاگاداریان بکه‌ینه‌وه.
ئه‌مڕۆکه ئعتیاد به فۆرمێکی مۆدێرنه‌وه به که‌ڵک وه‌ڕگرتن له حه‌ب و قورسی ایکس و ... له که‌مینی جگه‌رگۆشه‌کانماندا خۆی حه‌شار داوه .
پێویسته بڵێم هه‌مووان ئاگادارین مۆعتاد بوون له سه‌ره‌تادا زۆر به ئاسانی و هه‌رزانی روو ده‌دات تا ڕاده‌یه‌ک ماڵ و غیره‌ت و شه‌ره‌ف له رێدا داده‌نێ تا دووا قۆناغه‌کانی ده‌ست و په‌نجه‌نه‌رمکردن له گه‌ڵ مه‌رگدا ، بۆ چه‌ن خۆلێک نه‌شه‌بوون په‌نا به که‌ڵه مۆعتادان، ئه‌و که‌سانه‌ی که هێشتا دارایی و سامانیان له سه‌ر پێ به‌رده‌وامه ده‌که‌ن و داخوازیان لێ ده‌که‌ن گمیزیان که تێکه‌ڵی مه‌واده له کیس نه‌ده‌ن تا به‌ڵکوو به کوڵاندنه‌وه و( ته‌قتیر) ، به سوڕه‌نگ ته‌زریقی ڕه‌گیان بکه‌ن و به‌م شێوه‌یه مه‌رگی سه‌رشۆڕی هه‌ڵده‌بژێرن.
به داخه‌وه ڕێژه‌یی مۆعتاد به‌رز و به‌رزتر ده‌بێته‌وه و له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا به هۆی که‌ڵک وه‌رگرتن له ته‌زریق و سۆره‌نگی چه‌ند جار که‌ڵک لێ وه‌رگیراو تاقمێکی هه‌ره زۆریش به نه‌خۆشی ئه‌یدز گرفتار ده‌بن و سه‌د مه‌خابن ڕێژه‌ی ئه‌وانیش له کوردستان به‌رز و به‌رزتر ده‌بێته‌وه . به پێ ڕاگه‌یاندنی حه‌وتوونامه‌ی سیروان 10 ی پووشپه‌ری 85 له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان 315 که‌س به ئه‌م دیارده ناحه‌زه‌وه گرفتارن که 10 که‌س ژن و305 که‌س پیاون و له ئه‌م چه‌ن ساڵی رابردوه‌دا 61 که‌سیان گیانیان له ده‌ست داوه و ئه‌و‌ش بڵیم ئه‌و چه‌ن که‌سه ناسراوی بنکه‌ی ده‌رمان و چاودێرین و زۆرێک له نه‌خۆشانی دیکه هه‌ن سه‌ردانی ئه‌و بنکانه‌یان نه‌کردووه.
لێره‌دا وێرای سپاس بۆ وێنه هه‌ڵگر برای هێژام کاک فه‌یروز ڕه‌زایی چه‌ن دیمه‌نێکی دڵته‌زێن له ئه‌م دیارده‌یه‌تان بو داده‌نێم . هیوادارم ڕۆژێک ئه‌م دیارده ناحه‌ز و وێرانکه‌ره له ته‌واوی جیهاندا بنه‌بڕ بکڕێت.