کانزای " باریت" ساڕاڵ( رۆژهه‌ڵاتی کوردستان)
پێش‌تر له پێناسه‌ی ساڕاڵ‌دا ئاماژه‌م به ده‌ست به‌کارکردنی کانزای تایبه‌تی به‌رهه‌م هێنانی "باریت" به پاشکه‌وتی 930 هه‌زار تۆ‌ن و به عه‌یاری 98% باریت له ئه‌و ناوچه‌یه‌م کردووه و بۆ ماوه‌ی 4 ساڵه که‌ڵک‌وه‌رگرتن له ئه‌و کانه له لایه‌ن کۆمپانیا جۆراوجۆره‌کانه‌وه به‌رێوه‌ده‌چێت و چونیه‌تی به‌ڕیوه‌بردنی کاری ئه‌و کانزایه به ناوی "شرکت تعاونی1240 کوهستان" و به‌شداری خه‌ڵکی ئاویه‌کانی (ئاوڵ سه‌مه‌ی ، ته‌نگ باغ ، شاه‌نشین ،هه‌واره‌گه‌رمه ) له ژێر چاودێری دایه‌ره‌ی ته‌عاونی شاری مه‌ریوان کاری به‌رهه‌م هێنان و فرۆشتنی " باریت" به‌رێوه ده‌بات .
ئه‌و کانزایه له 60 کیلوومه‌تری باکووری رۆژهه‌ڵاتی مه‌ریواندا له ناوچه‌ی ساڕاڵ‌دا هه‌لکه‌وتووه و له به‌ده‌ست هێنانی جۆره جیاوازه‌کانی به‌رد 1 تا 2 له سه‌دی به‌رهه‌م هینانی به‌ردی جیهانی به خۆیه‌وه ته‌رخان کردووه و سه‌رنجی کارناسانی کانزای جیهانی به خویه‌وه راکێشاوه .
باریت و به‌رهه‌مه‌کانی
باریت له به دی‌هینانی ئامرازه شوشه و کائۆچۆکان ، که‌ربنات باریۆم ، شاشه‌ی ته‌له‌فێزیۆن - که‌مپیۆته‌ر ، پێشه‌سازی (کاغذ سازی وریخته گری) و... به‌کار ده‌چێت .
وڵاتانی چین ، ئه‌مریکا ، هیند ، مراکش ، تایله‌ند ، ئیرله‌ند له وڵاتانی به‌رهه‌م هینانی باریتی جیهانن.
به‌ڵام به داخه‌وه به هۆی بێ سه‌وادی خه‌ڵکی ناوچه و تێ‌رووانینی عه‌شیره‌ییه‌وه خه‌ڵکیی به مه‌به‌ستی پێش‌خستنی کاری به‌رهه‌م هێنان له به‌شی کارناسانه و به‌رێوه‌بردنیه‌وه هه‌نگاوی ئه‌وتۆیان بۆ هه‌ڵ‌نه‌گیراوه و خه‌ڵکی به ناره‌زایه‌تیه‌وه بینه‌ری لاخستنی به‌رهه‌مه‌کان بۆ تاقمێکی به‌رێوه‌به‌ری ناشاره‌زان .
ئه‌م نوسراوه‌یه له ڵایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری ساڕاڵ وه له وێبڵاکی دیکه‌ی فارسی خوی‌دا به ناوی " بهشت گمشده ام مریوان " به به‌ربڵاوی له سه‌ری نوسیوه .