گوڵی سوور

+ نوشته شده در شنبه بیست و هشتم مرداد ۱۳۹۱ ساعت 15:19 توسط هاوڕێ
|
له جه‌رگه‌ی هه‌ڵمه‌تی حه‌زمدا،
کردننه‌وه‌ی ده‌لاقه‌ی رۆژ
فێنک‌ترین نه‌وای دڵدارانه بو،
به‌هێزترین وزه‌بو،
بۆ دوا هه‌نگاوه‌کان
کاتێ نیگات به شه‌رمه‌وه ،
سنوره‌کان ده‌پێون،
من نیگای پاراستنی شه‌رمم.
من خولیای ئاه‌و ،
ئاه یش یه‌خسیری بوون!
گه‌ر شه‌ونمی شه‌رمت ،
شه‌راره‌ی گوناحم ده‌ئاڵۆزێنێ،
من بێ سنور خۆم به خه‌یاڵی شه‌پۆله‌وه ده‌ده‌م،
به‌ره‌و شه‌پۆلی زه‌مه‌ن،
قۆرس‌تر له ون...
هاوڕی /28ی گه‌لاوێژی 91 ی کۆچی هه‌تاوی / مه‌ریوان