چه‌ن رۆژ پێش به بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی کاک ئاکامی خۆشه‌ویسته‌وه سه‌ردانی کۆڕی پێنج که‌سی بنه‌ماڵه‌ی شه‌بڕه‌ندیم کرد . پێش‌تر به بیستنی سه‌رکه‌وتنی پۆلێک له قوتابیانی شاره خنجیلانه‌که‌م مه‌ریوان کۆڵێک
حه‌ز و شادمانیم بۆ هات . به‌ڵام به ده‌ست هێنانی پله‌ی سێ له ناوچه‌ی سێهه‌می وڵات‌دا له ئازمونی زانکۆی
85 و هه‌ڵبژاردنی پزشکی و ته‌خه‌سۆسه‌که‌ی بۆ خۆی شانازیه‌کی تایبه‌تی به دوواوه بۆ . وتووێژ وباس له
سه‌ر بارودۆخی ته‌قالای کاک ئاکام و پاڵپشتی بنه‌ماڵه وه‌کوو گرینگیه‌کانی پێویست زۆر به ڕوونی ده‌رده‌که‌وت.
سه‌رکه‌وتنی برا گه‌وره‌ی ئه‌وان واته کاک " ئاکۆ " به پله‌ی600 له ئازمونی دوو ساڵی پێش‌دا و خوێندکاریه‌کی زیره‌ک له دوکتۆرای ئاژه‌ڵداری سه‌رکه‌وتنێکی‌تری ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه بوو .
ئه‌من وه‌کوو هاوشاریه‌ک ئه‌و سه‌رکه‌وتنه به خۆیان و بنه‌ماڵه‌ی " شه‌بڕه‌ندی " پیرۆزبایی ده‌ڵێم و وێڕای جه‌خت کردن له سه‌ر گرفتێکی هه‌ر زه‌ق له کۆمه‌ڵی پزشکی ئه‌مرۆی ئێران‌دا، واته له به‌ر چاوگرتنی پوڵێکی هه‌ره زۆر له پێش عه‌مالیاتی جه‌ڕاحی له نه‌خۆشه‌کان ، جیاواز له خه‌رجی له به‌رچاوگیراوی خه‌سته‌خانه وه‌کوو "شیرینی" که بوه به هۆی له کیس چوونی زۆرێک له نه‌خۆشانی که‌م ده‌ست و چاوه‌ڕوان به گرانه‌وه‌یی ژیان.
هه‌ر به ئه‌م به‌هانه‌وه دیمانه‌یه‌کی کورتم له گه‌ڵ کاک ئاکام‌دا به‌رێوه برد و ئه‌وان به‌ڵێنیان دا وه‌کوو منداڵێکی
زه‌حمه‌تکێش و پزشکێکی دڵسۆز گه‌له‌که‌ی ئه‌و دیارده ناپه‌سه‌نه‌ی ئه‌مرۆی نێو کۆمه‌ڵی ئێمه‌دا له ژێر پێ بنێن وبه توندی مه‌حکومیان کرد . وێرای سپاس بۆ ئه‌و لاوه ڕێزداره بۆ یادمانی ڕۆژانی داهاتوو له ئه‌و دیمانه کورته فیلم و وێنه‌م هه‌ڵگرتووه که لێره‌دا وێنه‌یه‌کی به‌رێز کاک ئاکام ئاراسته‌ی میوانانی ساڕاڵ ده‌که‌م و سه‌رکه‌وتنی
زۆرتریان بۆ ئاواته‌خوازم.