ته‌مه‌ن درێژ بن مامۆستا
ئه‌م ساڵی خوێندن قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی یه‌کێک له ئاوایه‌کانی نزیک شاره‌خنجیلانه‌که‌ی مه‌ریوان به کۆڕی گه‌رمی ماموستایانی دڵسۆز به دوا قۆناغه‌کانی گه‌یشت . ساڵێ پێشتر له سه‌ر‌تای کرانه‌وه‌ی قوتابخانه‌کان یه‌عقووب قوتابیه‌کی کز که به ده‌ست نه‌خۆشی پێستیه‌وه سیمای جوان و بێ غه‌شی شاردرایه‌وه و سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کاتێ لێی نزیک ئه‌بوونه‌وه ، جۆری ڕووانینه‌کان دڵی بێگه‌ردی ئه‌و منداڵه نازداره‌ی ده‌هه‌ژاند .
له‌گه‌ڵ دایکی ئه‌و منداڵه لێ دووانێکم بوو ، به نیشان دانی ته‌ئیدیه‌ی دوکتۆر سه‌لماندی ئه‌و نه‌خوشیه ئیرسیه و جێ مه‌ترسی گڕتن و گوازتنه‌وه‌ی به منداڵانی دیکه‌ی نیه و هه‌روه‌ها کیژێکی گه‌وره‌ساڵی دیکه‌یان که به ئه‌و ده‌رده‌وه گرفتاره زۆر کاری‌تر نه‌خوشیه‌که په‌ره‌ی سه‌ندووه به جۆرێک که ئه‌و کیژه له روبه‌روو بوونه‌وه له خه‌ڵکی خۆ ئه‌پارێزێ.
بنه‌ماڵه‌که له باری ماڵیه‌وه زۆر له سه‌ختی ده‌ژین و به پێوه‌ندی له گه‌ڵ دایه‌ره‌ی ( بهزیستی ) ده‌رکه‌وت که له که‌م‌ترین یارمه‌تی به‌شدارن.یه‌عقووب له دوای 2 حه‌وتوو له خوێندن ، جوری ڕووانینی هاوپۆلان، که‌م‌تر خه‌می بنه‌ماڵه و … قوتابخانه‌ی به جێ هێشت و بۆ ساڵێک له قوتابخانه دووا که‌وت.
ئه‌م ساڵی خوێندن به هاتنه‌وه‌ی یه‌عقووب ته قالای مامۆستای ڕێزدار نه‌جمی توانی له سه‌ر ڕووانگه‌ی قوتابیان ته‌سیر دابنێت و زۆر زوو منداڵانی دیکه قه‌بووڵی بکه‌ن .
زۆرجار له گه‌ڵی ئه‌دووام له‌ئه‌وه‌یی که له جه‌رگه‌ی خوێندن خه‌ریک ته‌قه‌لایه ڕازی و سه‌ر مه‌ست بوو.
به کامێراکه‌وه سه‌ردانی کۆڕی قوتابیانی پۆلی یه‌که‌مم کرد و وێنه‌یه‌کم هه‌ڵگرت و به‌م بۆنه‌وه به ئه‌و په‌ر ڕێز و حورمه‌ته‌وه لێره دایده‌نێم و به مامۆستا نه‌جمی ده‌ڵێم :
ده‌ستان خۆش و ته‌مه‌ن درێژ بن