ساڵوگه‌ری یادمانی هه‌ڵبجه له ناو دڵی مه‌ریوان ، لاوانی یه‌نگیجه



15 ڕه‌زبه‌ر ڕۆژێک بۆ تێکڵاوی بیره‌ور‌یه‌کانی گه‌وره‌ساڵان‌و منداڵان بوو . بۆ ڕێزگرتن له ڕۆژی جیهانی منداڵان ، بنه‌ماڵه‌یه‌کی زۆر ، به خاووخێزانه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی شار له ته‌نشت زرێباری هه‌میشه ڕازاوه چه‌ن کاتژمێریان بۆ چوونه‌ناوی دونیای خه‌یاڵی منداڵی ته‌رخان کرد.
گرنگ‌ترین خاڵ ، حه‌ول و ته‌قه لای گه‌وره‌کان بوو که مه‌یدانیان به منداڵان نه‌ئه‌دا! ئاخۆ تا چ‌ڕاده‌یه‌ک ئێمه‌ی گه‌وره‌ساڵ له منداڵی ده‌روونمان دورکه‌وتووین که ئاوا کاتێک به‌رۆکمان پێ ده‌گرێت، تازه ده‌زانین بۆ دونیای منداڵی بایه‌خێکمان دانه‌ناوه !!!
له ئیواره ڕۆژێکی جێژنی قوربان ، دڵته‌نگ‌تر له جاران ، بۆ دیداری کۆچ‌کردووان ڕێگام گرته‌به‌ر بۆ دارسێران. زریوه‌ی چراکانی شار، پیشانگای ماته‌مینێکی پڕتر له پڕ، شیاوتر له شیاو بۆ مه‌کۆی ئازیزان ته‌رخان کردبوو.
مه‌رگ واقعییه‌تێکی حاشا هه‌ڵنه‌گره ، که زۆربه‌مان خۆمانمان لێ گێل کردووه و نه‌ک ڕۆژانی جێژن و سه‌رقه‌بران به‌ڵکو سات و کاته‌کانی بێ واده‌ی ژیان که لێواولێوین له خه‌نده و پێکه‌نین ، به بیر هێنانه‌وه‌ی مه‌رگ ، چاوێلکه‌ی ده‌رون ڕ‌ه‌نگاڵه‌یه‌کی‌تر به خۆیه‌وه ده‌گرێت که وا هه‌ست ده‌که‌م ئارم به‌خشه.

سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ 5000 گۆڵی هه‌ڵوه‌ریو
قه‌تره‌یه‌ک له ده‌ریای ئه‌و تابلۆ دڵته‌زێنه‌ی مێژوو
هیچم پێ ناوترێ و ته‌نیا شێعری شانزه‌ی سێ وازی به ڕۆحم ئه‌کا به ده‌نگی كانی هه‌ڵه‌بجه‌یی تان پێشکه‌ش ده‌که‌م و به‌س
شانزه‌ی سێ وازی به ڕۆحم ئه‌کا به ده‌نگی كانی هه‌ڵه‌بجه‌یی
سێزده به‌د‌ه‌ر بوو ، ماڵی خزمێکمان له شاری ده‌ماوه‌ند له باشووری تاران بوو ، بۆ ڕابواردنی پشوی تایبه‌تی نه‌ورۆز ، تێکرا له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌م چوار که‌سی سه‌فه‌ری ده‌ماوه‌ندم کرد . ده‌ماوه‌ند شارێکی کۆنی مێژوویی ئێرانه ، جه‌ماعه‌تێکی زۆر له خه‌ڵکی ژاوه‌ڕۆ 40 تا 50 ساڵی پێش ئیستا بۆ پیداکردنی کار له ئه‌و شاره نیشته‌جێ بوون ، ژماره‌یان زۆرتر له 400 ماڵه ، زۆرتریان خاوه‌نی ماڵ و باخی ویلایین .
جارێکیان چۆن به ده‌ست هێنانی سه‌روه‌ت و ماڵ له ده‌ماوه‌ندم که‌وته زێنه‌وه . هه‌ر ئه‌م پرسیاره به ئه‌وه‌می گه‌یاند که چه‌ن که‌سێکیان له رێی دۆزینه‌و‌ی ژێر خاکی (شتوومه‌کی مێژووی) به دارایی و سه‌ره‌تی زۆر گه‌یشتوون . جه‌ماعه‌تێکیان له ڕێگای کاری تایبه‌ت به گوێز ته‌کاندن و کاریگه‌ری و چاودێری باخاتی ده‌وڵه‌مه‌ندانی تاران که له ده‌ماوه‌ند خاوه‌نی باخ و ویلان بۆخۆیان خانوبه‌ریه‌کیان رێکخستووه.
ده‌ماوه‌ند ، به‌رزترین لووتکه‌ی ئێرانه و له به‌شی باشوری ده‌ماوه‌ند ، که به میشاو ناو د‌برێت ، پیستێکی به‌رفی زستانی به ناوی " ئابعه‌لی" لێ سازکراوه که زستانان به تایبه‌ت ئه‌و کاته‌ی ئێمه چوو بووین قه‌ره‌باڵغێکی زۆری لێ بوو ، له زۆربه‌ی وڵاتانی هیند ، ژاپۆن ، هتد و خه‌ڵکی ناوخۆی وڵات سه‌ردانییان کردبوو، پیسته‌که له سه‌ره‌تای ڕێکخستنی‌دا بوو، کچان و کوڕان، لاوان وگه‌نجانی زۆر وه‌ک بڵێی له زیندان هه‌ڵهاتبن ، شاریان به جێ هێشتبوو و مه‌کۆی یاری دڵدارانیان له سه‌ر به‌رفی پیستی ئابعه‌لی ده‌ماوه‌ند داڕشتبوو، زۆرێک وه‌ک ئێمه که شاره‌زای که‌ڵک وه‌ڕگرتن له ئامرازی پیویستی پیستیان نه‌ده‌زانی به کرێگرتنی تیوبی لاستیکی پڕله‌با ، خلسکێنێکی به‌ربڵاویان ڕێکخستبوو .
کاتێک کچان و کوڕانی دڵدار بۆ پێوه‌ندی زۆرتر به ئیشاره هه‌ر کام به پێی توانایان له خلیسکێنه‌که ده‌خزان، پاش چه‌ن خۆله‌ک تلاوتل وه‌کوو گڵۆڵه به‌ن بۆ داوێنی پیسته‌که ده‌خزان ، زۆر جار به هۆی توندی خلسکێنه‌که و نه‌بوونی پێداویستی ئه‌منی ، رووبه‌رووی رووداوی دڵته‌زێن ده‌بوونه‌وه ،
له ئه‌و پیسته‌دا، هێزی نیزامی توانای کونتڕۆڵیان نه‌بوو و خه‌ڵکی مه‌ودایان بۆ هاتنه‌ژوری ئه‌و هێزانه نه‌ئه‌دا.
ئیمه‌ش تێکرا له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی خۆمان و خزمه کانماندا ، به تێری خلیسکێنی سه‌ر تیوبمان کرد. کۆلێک تۆپه‌ڵه کایه و پاشان خواردنی چا و باقله‌ی کوڵاو له ژێر ، تروکه...ترووکه‌ی به‌فردا، ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی لامان خۆشتر کرد بوو.
مام تۆفێق گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌ی خزمه‌که‌مان ، له سه‌رتاسه‌ری ئه‌و گه‌شته‌ماندا ، وه‌کوو ئه‌ندازیارێک له هه‌ڵگرتنی جێگا و شوێنی قه‌ر‌ه‌باڵغیه‌کان چاوی هه‌ڵنه‌ده‌گرت . ئه‌م کاره‌م به لاوه جێگای سه‌رسوڕمان بوو!
پاش گه‌ڕانه‌و‌ه‌مان هۆکاره‌که‌م پرسی ، له وڵامدا گوتی:
هه‌موو ساڵێک قه‌ره‌باڵغی له ئه‌و شوێنانه که تلاوتلیان له سه‌ره ، زۆرێک زێڕ، ئاڵتوون و ملوانکه‌ی به نرخ ده‌پچرێت و ون ده‌بێت ، پاش چوونه‌و‌ی به‌فره‌که ، سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه ده‌که‌م و زۆرێک ئاڵتوون وه‌ده‌ست دێنم.
بۆ ماوه‌یه‌ک که‌وتمه بیره‌وه ، که کورده گیان چۆن حیسابی دارایی ده‌کاته‌وه!
باران به لێزمه ده‌باری ، چه‌ن خۆلێک له ده‌لاقه‌ی ژوره‌که‌م بۆ گۆمه ئاوی پێک هاتوو له دنکه دنکه‌ی بارانه‌که ده‌روانم .
کاتێک دنکه بارانه‌کان له ئاسمانی به‌زه‌ی به‌ره‌و گۆمه‌که ده‌بوونه‌وه بڵقی سه‌ر گۆمه‌که‌یان ده‌شکاند و ڕه‌شه‌بینی ژیان به‌ره‌و گه‌شه‌بین هان‌ده‌دا ، ئه‌و کات گێژاوه‌ی تاراوگه ، سنوره‌کان داده‌به‌زێنێ و ڕووناکی ڕاسته‌وخۆ له پشت هه‌وره ڕه‌شه‌کان خۆ نیشان ده‌دات . بۆ جارێکی‌تر هه‌ست به ئارامی ده‌که‌م و...