خه‌زانه ساته‌کانی به‌هاری ئه‌مساڵ
خه‌زانه ساته‌کانی به‌هاری ئه‌مساڵ
له ده‌مده‌مانی ئه‌و ڕۆ ساڵی تازه‌یه نه‌ورۆزه هاته‌وه‌دا ، شه‌خته‌ی ساردی مه‌رگ و نه‌مان ، به‌رۆکی پێ گه‌رتین و له 4 ی خاکه‌لێوه هاڤاڵ (کاک عه‌بدوللا مه‌جیدی جێگیری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی قوتابخانه‌که‌مان ، مامۆستای دڵسۆز و به ئه‌مه‌گ ، و له دوێنێ ۴ ی گوڵان(کاک موزه‌فه‌ر یووسفی) مامۆستای لێ هاتوویی شاره‌که‌مان مه‌ریوان و پسپۆر له بوواری شێعر ،ئه‌دب، چیرۆک و لێکۆڵینه‌وه‌ری وردبین و ئازا و ماندوو نه‌ناس ، به‌رێوه‌به‌ر و به‌رپرسیاری ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی مه‌ریوان و ماموستای وانه‌ی عیلمی ، له ژیانی پڕ له حه‌زو ئاوات، ماڵ ئاواییان کرد و مه‌ڵی هیواکانیان به شه‌ققه‌ی باڵ ، هه‌ڵفرینیان خه‌زانێکی ناواده‌ی له‌سه‌ری ساڵ‌دا بۆمانیان به دیاری هێشته‌وه . لێره‌وه وێڕای سه‌ر‌خۆشی چه‌ن باره ی خۆم وه‌کوو هاڤاڵ و دۆستی نیزیک ، به بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و ئازیزانه و سه‌رجه‌م بنه‌ماڵه‌ی مامۆستایان وئه‌ده‌ب دۆستانی شار و دێ و سه‌رجه‌م کوردستان ، ئاراسته ده‌که‌م و له خودای گه‌وره بارانی ڕ‌حمه‌ت‌و قه‌ڵه‌می لێ‌بوردن به سه‌ریاندا ئاواته خوازم . یادیان هه‌ر ده‌م زیندوو بێت.
مامۆستا موزه‌فه‌ر وه‌کوو هاڤاڵێکی دێرین، هاریکاری ڕۆژانی سه‌ختی عیلم‌و زانین بوو، کاتێک له سه‌وڵ‌ئاوا ده‌و‌رانی شه‌ری ئیران و عیراقمان به هه‌نسک وئاواته‌وه له سه‌رای ده‌شتی کاکی به کاکی ڕۆحماندا به و‌ه‌رزش و ماندوو بوونی وانه‌کانی مه‌کته‌ب ، به قاقای پێکه‌نین‌و یادمانی ڕۆژانی شوێنی حه‌ساننه‌وه‌ی کۆمه‌ڵی قوتابیان ، ده‌ست نووسه‌کانی بۆم به یادگار داده‌ناو بڕوسڵی به نمونه‌ی لێ هاتوویی به‌رز ده‌نواند‌و به کیشانی ڕه‌سمی ده‌فته‌ری بیره‌وه‌ریمانی پڕ ده‌کرده‌وه ، کاتێک وه‌کوو ئیستا به لاوازی ده‌منووسی و ده‌ستی ده‌گرتم و به ڕاست‌کردنه‌وه‌ی دێڕه‌کان مامۆستایی به‌رزی خۆی پێم ده‌به‌خشی، کاتێک بۆ له‌یه‌ک داننه‌وه‌ی وشه‌یه‌ک زه‌نگم بۆ لێ ئه‌دا و به مامۆستا ساڕاڵ وڵامی ئه‌دایه‌وه و ده‌ریایه‌ک وشه‌ی له قامووسی ئه‌ده‌ب‌دا ئاراسته‌می ده‌کرد، سیمایه‌کی پڕ له پێکه‌نین و هانده‌ری پشت‌سوور و ڕۆژانی ئاوات و سه‌رکه‌وتن بوو.
دوو ڕۆژ پێش بۆ ناساندنی یه‌کێک له ئه‌ندامانه‌ی ئه‌نجومه‌ن ئه‌ده‌بی شاری بانه خاتوو سوبحی که بریار بوو کۆرێکی یادمان بۆ شاعیری به نرخی گه‌له‌که‌مان ماموستا قانێع له زانکۆ ڕابگرن ، ئه‌وانم وه‌کوو به‌رێوه‌به‌رانی کۆنگره‌ی قانێع له مه‌ریوان و شاره‌زا له ئارشیوی ئه‌د‌بی شاعیران پێێان ناساند و وه‌کوو جاران ئاواتی یه‌ک بوونی هه‌موو کۆڕ و ئه‌نجومه‌نێک بوو که کار‌و ماندوو بوونیانی به‌رز ده‌نرخان.
یه‌ک مانگ پێش بۆ ده‌رکردنی په‌رتووکێکی وه‌رزی، قوتابخانه‌که‌مان چه‌ن بابه‌تێکی ناسک و پڕ له هه‌ست و زانینی هێناو بۆ به ئاکام گه‌یاندن و خۆ ماندوو کردنمان ، وه‌کوو جارانی پێش‌و دڵگه‌رمانی ده‌کرد.
به‌ڕاستی بابه‌تی" ئاخێزگه‌ی عه‌شق له شێعری«ئه‌ده‌ب»دا " وه‌ک ژێده‌ر و نیانیی شێعری شاعیران، که‌وانه‌ی ته‌شق گرتنی عه‌شق و ئه‌وینی «ناسووت» به‌ره‌و «لاهووت»واته عرووجی عشق له سوفلا(مه‌ججازی)وه...بۆ... عولیا(حه‌قیقی) نیشانی ده‌دا.
کاک موزه‌فه‌ر له شێعری " ئه‌و مه‌لانه‌ی بازی عه‌شقن ، له دنیای وانه‌دا" ڕمۆکانه‌و مه‌نتر له ئاو و پیرتر له په‌پووله‌ی ده‌کرده هه‌وێنی و پرسیاره‌کانی به بیرۆکی خوێنه‌ردا د‌کردو دییان گوت: چۆن د‌بێت پرسیاره‌کان بێ وڵام بمێننه‌وه به بێ له غاو، چاو له ئه‌سپی سه‌فه‌ر هه‌ڵخه‌ین؟! ، ڕ‌وایه به بێ بوار، خه‌ونووچکه‌دان له ڕووبار؟، شیاوه به بێ کاڵه، هه‌گبه‌ی هه‌وراز به‌ین به شانه‌وه ؟
ئه‌م دێڕانه‌و زۆرێک پرسیار پێمی گه‌یاند که ئه‌سپی سه‌فه‌ر به بێ له‌غاو و گۆڵی هیوامانی ڕفاندو که‌وته به‌ر شه‌للاقی مه‌رگ و دڵخۆش له خه‌ونووچکه دانی بێ وچانی ئه‌و ، هه‌گبه‌ی پڕ له کاڵه‌ی خزمه‌ت و دڵسۆزیان نا به شانه‌وه له ده‌فته‌ری مێژوودا، هاوڕۆحی ڕۆبارو بارانی به‌هاری خه‌زانیمان بوو. بازی سرک و شابازی شه‌نگه‌ی ڕۆحی به‌ر‌و هه‌وراز هه‌ڵفری. به ده‌م هه‌وای مه‌قامی خۆش نه‌فه‌سی ، خولیاکانیا، له ژێر تیشکی ، هه‌ناوێکی به‌هارییا، به‌ر‌و ئاسۆ ڕێگای بڕی.
دیاری په‌رتووکی بێ‌نازی قوتابخانه‌که‌مان به "عه‌تری باغچه‌ی منداڵان " بۆن و به‌رامه‌ی بوونی تێ‌دا به‌خشی‌و به دێڕی واقعییه‌ته‌کان پێمانی گوت: ئێمه‌ین عومرێکی سێ گۆشه ، قه‌تاری قه‌د‌ریین ، له گه‌رده‌ن زه‌مه‌ندا، هه‌ڵهاتێ به سوتفه‌و،داچوونێ بێ وه‌عده،
یادت هه‌ر ده‌م سه‌وز و یادمانت به‌نرخ بن بۆ کومه‌ڵی ئه‌ده‌ب .