ماڵ ئاوایی زوبیر
بۆ ده‌رباز بوون له ماته‌م و غه‌م و ته‌نیایی ، بێ ڕه‌حمانه دات له شه‌قه‌ی باڵ و تۆرایت.
تۆ ئه‌و هاواره بێ‌ده‌نگه بویت، کرچ و کاڵ، هه‌ڵپروکایت و کپ بویته‌وه.
تۆ ئه‌و ئه‌ستێره نامۆیه بویت که له ئاسمانی تاردا، ناسنامه‌یه‌کت بۆ نه‌نووسرا.
تۆ ئه‌و قوتابیه به هه‌سته بویت ، وانه‌ی ڕق و قینیان له دڵتدا تۆمارکردو و ئاوڕێکیان لێ نه‌دایت و له بیر کرایت.
تۆ ئه‌و میر هونه‌ر مه‌نده بویت، به‌په‌نجه‌کانت تابلوی ده‌رباز بوونت، له ده‌فته‌ری بیره‌وه‌ریت‌دا، نه‌خشاندو و بانگه‌وازی ماڵ ئاوایت لێ هۆنیه‌وه و به ئیمزای دڵته‌زێنت، بێخه‌به‌ر بوونمانت پێ ڕاگه‌یاند. یادت هه‌ر پیرۆز بێت.
میر منداڵی 14 ساڵان "زوبیر قادری" پاش زۆرێک زووخاو هه‌ڵڕشتن له سه‌ر بێ ناز و خۆشه‌ویستی بنه‌ماڵه‌یی و گڕفتی سه‌ر لێ شێواوی بێ چاره‌سه‌رکراو ، بۆ دوو جار ده‌ست به خۆکوژی ده‌دات.
جاری یه‌که‌م له 29ی ڕێبه‌ندانی 85 ، پاش نووسینی به‌سه‌رهاته که ، که سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هاوپۆلان باوه‌ڕ نه‌کراو، ده‌رباز ده‌بێت.
جاری دووهه‌م پاش 365 ڕۆژی ساڵ ، له هه‌مان ساڵ ڕۆژدا ، خۆی له سێ‌داره‌ده‌دات و کۆڵێک که‌م کاری و بێ به‌زه‌ی ڕۆحی ئێمه به‌ناو گه‌وره‌کان به تایبه‌ت ماموستایان ده‌ست نیشان ده‌کات و به نووسینی ده‌قی ئاگاداری ماڵ ئاویه‌که‌ی یه‌ک ساڵ پێش خۆکوشتنه‌که‌ی ، خۆی به ساحێبی کوڕی ماته‌مه‌که‌ی ده‌زانێ. هیوادارم نموونه‌ی وا جارێکی‌تر دووپات نه‌بێته‌وه.