ریکلامی ناره‌وا و لادانی میرمنداڵان

چه‌ن رۆژ پێش به ئاگادارکردنه‌وه‌ی بابی یه‌کێک له قوتابیانی سه‌ره‌تایی فێڕگه‌که‌مان به‌رانبه‌ر به فرۆشتن و کرینی خوارده‌مه‌نی زۆرێک له سۆپێرمارکیته‌کانی ناو شار ی مه‌ریوان که به ناشاره‌زایی و خۆ به گێل کردن شتومه‌کی خواردن به دور له متمانه‌ی پشکنینی سه‌لامه‌تی به منداڵانی قوتابی به فرۆش ده‌گه‌یه‌نن! سه‌ردانی چه‌ن سۆپێرمارکێتی ده‌روبه‌ری فێرگه‌که کرد وکۆڵێک زووخاومان له د‌روندا پێچاند!
یه‌کێک له ئه‌م خوارده‌مه‌نیانه بریتیه له شوکلاتی جۆرواجۆر که به ریکلام و جووڵاندنی حه‌زی منداڵان به‌ر‌ه‌و سیگار کێشاندن و که‌ڵک وه‌رگرتن له ماده‌سڕکه‌ره‌کان هان ده‌دات.
ئه‌م کاره زۆر به ئاشکرایی له شاره خنجیلانه‌که‌ی مه‌ریوان و له به‌ر ده‌رکی فێرگه‌کان و سۆپێڕمارکیته‌کان ده‌فرۆشرێت. هۆکاری ئه‌م دیارده‌یه ، سه‌لامه‌تی و ته‌ندوروستی منداڵانمان ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه که پێویسته که‌سانی پیوه‌ندی‌دار و به‌رێوه‌به‌رانی فێرگه‌کان و بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان ئاگادار بکرێننه‌وه و ئیدی ئیجازه به تاقمیێک که له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی ژه‌حراوی سیفه‌تانی له خودا بێ‌خه‌به‌ر ده‌ست به هه‌ر کارێکی ناره‌وا ده‌ده‌ن بگردرێت.
پێویست به ئاگادارکرنه‌وه‌یه که که‌لک‌وه‌رگرتن له مارک و ریکلامی کۆمپانیایی جگه‌ره له سه‌ر شتومه‌کی خۆراکی به له‌به‌رچاوگرتنی مادده‌ی سێ ئیجرایی که نائیجرایه و له به‌رچاو ناگیریت ، لادان ده‌ناسریت و سزای له سه‌ره. لام وایه له سیستم و کۆمه‌ڵگای چاودێری ئه‌مرۆی ئێمه‌دا خه‌ڵاتیشی پیویسته!