خولیای نارسیسم

زۆر دڵم ده‌خوازێت هه‌نسکی ده‌رون قوڵتر له هه‌نسکی پاکی بیانویه‌کی منداڵانه‌بێت. زۆر حه‌ز ده‌که‌م پڕ به گه‌ڕووم ژانی ده‌رون له شه‌خته‌ سه‌ردی زستاندا هاوار بکه‌م . زۆر تامه‌زرۆم به دونیا ڕابگه‌ینم  له‌بیر کردنی راسته‌قینه‌ی به‌ڵێنه‌کان له ژێر  پێی قین و  خولیای نارسیسمدا ، پێشێل کرا...

خلیسکانی دیسک

خۆشه‌ویستان له گه‌ڵ داوای لێ بوردن له سه‌ر به‌ڕۆژنه‌کردننه‌وه‌ی ساڕاڵ ، به داخه‌وه به هۆی  لادان یاخود خلیسکان دیسکه‌وه له گه‌ڵ ئازارێکی درێژخایه‌ن ململانێ ده‌که‌م . بۆیه‌ له گه‌ڵ داوای لێ بوردنی دووباره‌مدا ، داوای دوعای خێر و کۆی وزه‌ی پۆزۆتیڤانه‌تان لێ ئه‌خوازم .  هه‌ر ده‌م شاد بن