ههڵبجه

له دوای خنکانی حه ڵه بچه
سکاڵاییکی دریژم ....
نووسی بۆ خوا
به ر له خه ڵکی بۆ دره ختێکم خوێنده وه
دره خت گریا
له په نایا باڵنده یه کی پۆسته چی وتی باشه
کی بۆت ده با ؟
گه ر به ته مای منی بیبه م
من ناگه مه عه رشی خوا.
فریشته ی ڕه ش پۆشی شێعرم
وتی : تو هیچ خه مت نه بی
من بۆت ئه به م ، هه تا سه رێ
تا که شکه ڵان
به ڵام به ڵێنت ناده مێ
خۆی نامه که م لی وه رگرێ
وتم سپاس ، تو هه ڵفره
فریشته ی ئیلهام هه ڵفری و
له گه ڵ خۆیا هه مان سکاڵای برد
رۆژی دوایی که هاته وه
سکرتێری پله ی چواری نووسینگه ی خوا
وتی پێت ناوی و هه ر له سه ر هه مان سکاڵا
به عه ره بی بۆی نووسیبوم
گه وجه !!!!
بیکه به عه ره بی که س لێره کوردی نایزانی و
نایبه ن بو خوا
« مامۆستا شێر کۆ بێکه س »