پیاسه‌یه‌ک له زرێوار
ئه‌وڕو دڵم ته‌نگ بوو ، شار و شه‌قام و کۆڵانم لێ بوو به نامۆ ، بۆ جارێک ده‌لاقه‌ی دڵم به‌ره‌و ڕۆژ ئاوابوون ئاوه‌ڵا کرده‌وه ، لێوی زه‌ردی خۆرئاوا بوونی زێڕین له سه‌ر سینگی زرێوار ماڵئاوای ده‌کرد ، ده‌ستی راکێشاوی زرێوار یه‌خه‌ی تیشکی تیژی خۆری به‌ر نه‌ئه‌دا ، هه‌ستم ده‌کرد زرێوار له‌و ماڵئاوای خۆر دڵته‌نگه بۆیه دڵه‌که‌ی من هه‌ستی به ئارام‌بوون ده‌کرد ، ئیتر زرێوار هێدی هێدی جم و جۆڵی که‌م ده‌بووه‌وه ، ماسیه‌کان پۆل پۆل به‌ره‌و کۆگای نوستن ده‌رۆیشتن ، تاریکی شه‌و زرێواری داپۆشیبوو له ژێر تیشکی گڵۆپه‌کان‌دا، له په‌نای زه‌ڵ و قامیشه‌کان چه‌ن به‌چکه سۆنه له یاری چاوه‌شارکێ‌دا بوون ، ده‌نگی ئارامی نه‌جمه‌ی غوڵامی که له ساباتێکی میوانداری به‌رز ده‌بوووه‌وه ئه‌منی له‌گه‌ڵ شه‌پوڵی هێمنی زرێوار بۆ دونیای خه‌یاڵ ده‌برده‌وه له پڕ چه‌ن دڵۆپێک فرمێسک رامی‌چه‌ڵه‌کاند و ئیتر زۆرتر هه‌ستم به سۆک بوونی ڕۆح و جه‌سته‌م ده‌کرد.
+ نوشته شده در سه شنبه هفدهم مرداد ۱۳۸۵ ساعت 14:59 توسط هاوڕێ
|