راکردن
هه‌ر به منداڵی له گروپی یاری تۆپی پێ و راکردن ، خولیابوونم له خۆمدا ده‌بینی. زۆر جار به هۆی لاخستنی یه‌ک له دوای یه‌کی پێڵاوه‌کان، بابم و دایکم لێم ده‌ئاڵۆزان، به‌ڵام ئه‌م خولیابوونه‌م کاتێک لا به سۆزتر بوو که ته‌مه‌ن به‌ره‌و به‌رزی هه‌ڵیکێشا و وه‌کوو ئه‌کسیرێک ئه‌و راهاتنه‌م به‌رزتر و شیاوتر له جه‌سته‌و رۆحمدا به‌دی کرد.راکردن وه‌کوو گۆڕیانی خوێن و ده‌مار،نوێ بوونه‌وه و نه‌زم و دیسيپلینی پێ به‌خشیوم. وره‌به‌خشین و هه‌ستی گه‌شاوه‌یی به نرخ‌ترین ده‌سکه‌وتی وه‌رزشی راکردنمه، به تایبه‌ت وه‌کوو دیداری رۆژانه‌ی دیمه‌نی سه‌ددی زرێوارو مانگی گوڵان.
+ نوشته شده در شنبه چهاردهم اردیبهشت ۱۳۸۷ ساعت 23:7 توسط هاوڕێ
|