کاتێک  بۆ گۆڕینی  نه‌وای ڕۆح له کاتی لێ‌خورینی ئۆتۆمبیل یان ڕۆح سپاردن به کاناڵێکی زانستی له ڕه‌ها بوونی قورسایی کاری ڕۆژانه ، ده‌چمه ناوه‌رۆکی باسێکی عیلمی، ئه‌ده‌بی و زانستیه‌وه . ئه‌م ڕۆح سپاردنه ده‌توانێت که‌ڵک‌وه‌رگرتنی زاتیم بۆ به‌هره‌وه‌ری کاته‌کانم و سارێژ بوونی ڕۆحیم بێت . به‌ڵام له پاش بیستن و چێژوه‌ر‌گرتن له هه‌وێن و کاکڵه‌ی بابه‌ته‌که له کاتێک‌دا شوشه‌ی ئوتۆمبیله‌که‌ له خواره و غه‌مێکی قورس له بارم‌‌دایه و له کۆڵانی چوونه ژوره‌وه‌ی گه‌ڕه‌کی ماڵمانم، نایه‌کسانی ته‌وه‌ری باسه ‌زانستیه‌که و ئاهه‌نگی کۆتایی و ئاستی به‌رزبوونی ده‌نگ ، ناهارموونی به ناو موسیقای ئای خڕه له خانمی هۆنه‌رمه‌ندانی خۆش زه‌وقی میللی!  و سه‌ر هێنانه‌ده‌ری هاوسیی و جیران ، ڕاس حاڵم ده‌شێوێنێت و به بۆڵه‌ بۆڵ بێ‌ده‌نگی ده‌که‌م . ئیتر ڕۆح نه ته‌نیا سه‌ر مه‌ست نابێت ، شێت و شێت‌تر ده‌بێت.