زانست به‌که‌ڵک ترین ڕووداوی ژیان
له و ه‌ها رۆژێکدا که قۆتابخانه و فێرگه‌کان درگایان بۆ ئه‌ویندارانی عیلم و زانست ئاوه‌ڵا ده‌که‌نه‌وه بۆ خۆی ده‌تووانێت به‌رزترین یادمانی رۆژانی ژیانی هه‌ر ئینسانێک بێت به‌ڵام سه‌د مه‌خابن له لایه‌ک بۆ ڕووداوێکی هه‌ڵبژاردن( ئینتخابات) 2 مانگ پێش ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ژماره‌ی نزیک بوونه‌وه‌ی رۆژه‌کان له سه‌ر شاشی تلفزیۆنه‌کان ده‌نووسرێت و به نرخ بوونی رووداوی هه‌ڵبژاردنی سوکاندارێک بۆ که‌شتیه‌کی گه‌وره ده‌ناسێنێت و ده‌بێت بۆ رێزگرتن له ئه‌و رۆژه هه‌موو به پیریه‌وه بچن که‌چی ئه‌م رێزه له رۆژێک وه‌کو کرانه‌وه‌ی فێرگه‌کان که چاوه‌رووانی ده‌کرێت که‌سانێک به کۆمه‌ڵگا بسپێرێت که سوکانداری که‌شتێ ، یه‌کێک له ئاسایترین کاریه‌تی ، له به‌رچاو ناگیرێت و زۆر به ئاسای ئه‌و رۆژه ده‌ست پێ ئه‌که‌ن .
زۆر جار بیر ده‌که‌مه‌وه بۆ ده‌بێت بۆ رێزگرتن له فێرگه و زانین که کانی دانه‌ده‌ره‌وه‌ی پسپۆر و زانا‌و رووناک‌بیر و ... زۆر به لاوازی به‌ره‌و پیریه‌وه ده‌چن!؟
مه‌گه‌ر زه‌مان و کاته‌کانی ژیان بۆ فیربوون و زانست راده‌وه‌ستێت!؟
مه‌گه‌ر نرخ و ئه‌رزشی کانی گه‌وره پیاوان و گه‌وره ژنانی کۆمه‌ڵ چه‌نده که ئاوا زۆر به ئاسای لێ تێپه‌ر ده‌بن!؟