ڕۆژی جیهانی منداڵان
به بۆنه‌ی 1ی ژوئه‌ن، ڕۆژی جیهانی منداڵان جوانترین و ڕازاوه‌ترین پیرۆزبایی خۆم له گه‌ڵ چه‌پکه‌گوڵی ڕێز و خۆشه‌ویستی ئاراسته‌ی گشت منداڵانی سه‌ر گۆی زه‌وی و به تایبه‌ت منداڵانی چاوگه‌شی کوردستان ده‌که‌م.
منداڵان په‌پووله‌ی جوان و ڕه‌نگینی باخچه‌ی گه‌شاوه‌ی وڵاتن، هیوا و ئومێد و ئاواتی دواڕۆژی گه‌لن، هه‌ڵسوورێنه‌ر و به‌رێوه‌به‌ری ڕۆژانی داهاتووی کۆمه‌ڵن، هه‌ر بۆیه ده‌بێ به چاوی هیواوه بڕوانینه ئه‌و په‌پووله باڵ نه‌خشینانه‌ی کوردستان و به دڵه‌وه پارێزگاریان لێ بکه‌ین و هانیان بده‌ین بۆ خۆ پێگه‌یاندن و له هه‌مان کاتدا ڕێگایان بۆ خۆش بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی زووتر به ئاوات و ئامانجه‌کانیان بگه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له دواڕۆژ دا کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و گه‌شانه‌وه و ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی به‌رن.
له ناخی دڵمه‌وه ژیانێکی خۆش و دواڕۆژێکی گه‌ش بۆ هه‌موو منداڵانی جیهان و به تایبه‌ت منداڵانی کوردستان به ئاوات ده‌خوازم.