به‌رد له جێگای خۆیدا سه‌نگینه
کات و ساتی ئه‌و دانیشتنه به قسه‌خۆشه‌کانی رازابووه‌وه. گه‌نجان و لاوانی ئه‌و کۆڕه به رێزه‌وه گوێیان دابوووه ئه‌و باسانه .
مام ره‌حیم دێ‌گێرایه‌وه کاتێک له گونده‌که‌مان گه‌وره پیاو و که‌یخوا له کۆرێک‌دا کۆ ده‌بوونه‌وه ، ئه‌من به ته‌مه‌ن 25 ساڵ به که‌ڵک وه‌رگرتن له په‌ند و راوێژکاری گه‌وره‌کان ، هیچ کات له چوونه ژوری دیوه‌خانێک که هه‌موو جۆرێک که‌سایه‌تی لێ ده‌بوو ، جێگای سه‌روی دانیشتنه‌که‌م هه‌ڵنه‌ده‌بژارد . به وردی سه‌رنجم ئه‌دا که که‌سایه‌تی خۆم تاکوێی کۆڕه‌که بڕ ده‌کات له ئه‌و شوێنه داده‌نیشتم .
زۆر جار هاوته‌مه‌نانم ئه‌و تێبینیه‌یان رچاو نه ده‌کرد . به هاتنی هه‌ر پیاو گه‌وره‌یه‌ک چه‌ن قولانج به‌ره‌و خواری دیوه‌خانه‌که لێژ ده‌بوونه‌وه و دوای زۆرێک جێ گوازتنه‌وه له ته‌نشت منه‌وه که جێگاکه‌م به‌رده‌وام یه‌ک شوێن بوو ئه‌گرسانه‌وه .
تێبینی :
- خۆ ناسین بۆ هه‌موو ئینسانێک پێویسته .
- به‌رد له جێگای خۆیدا سه‌نگینه .
- بابه‌ت و به‌سه‌رهاتی گه‌وره پیاوان بۆ لاوان گه‌وهه‌ره.