چراعاقل کند کاری که باز آرد پشیمانی؟
ماوه‌یه‌کی زۆره دێوه‌زمه‌ی ڕه‌شی داسه‌پاو له مه‌ر هه‌ڵ‌سووکه‌وته‌کانی وه‌زاره‌تی بارهێنای منداڵان( آموزش و پرورش) له سیسته‌می فێرکاری و په‌روه‌رده‌ی ئێران‌دا مێشکمی به خۆیه‌وه مشه‌وه‌ش کردوه ، ئه‌مجاره‌یش بۆ ڕژاندنی کۆڵێک زووخاو له سه‌ر ئه‌و گڕنگیه په‌نام به سه‌کۆی سه‌بووری هێنا تا به‌ڵکوو سوکنای بۆ بێت .
سیسته‌م و چۆنیه‌تی فۆرمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌و وه‌زاره‌ته له دیارده‌ی عیلمی ،فه‌ڵسه‌فیه‌وه به مه‌به‌ستی پێش‌خستنی مه‌به‌سته ڕچاوکراوه‌کان هه‌نگاوی تازه‌و نوێ بۆ هه‌ڵگێراوه ئه‌وه‌ش بۆ خۆی ئاسایه و ده‌بێت له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنی ڕۆژدا ، مه‌به‌سته‌کان نۆێ کرینه‌وه . به‌ڵام سه‌د مه‌خابن له شێوازی مۆتێددا(روش) هه‌ر به لاوازی به‌ره‌و پێش د‌ه‌چێت له به‌رێوه‌به‌رانی سه‌ره‌کی ئه‌و وه‌زاره‌ته تا به‌ڕێوه به‌ڕێکی ئاسای فێرگه، شان به شانی گوڕانکاریه‌کانی پۆسته سیاسیه‌کان ، گوڕانێک به دوور له مۆتۆدی پێشکه‌وتووانه و مودرن له ئه‌م سیسته‌مه‌ی گڕینگه‌دا ده‌هێنن.
هۆکاری ئه‌و مه‌به‌سته نیشان‌دانی ئه‌و ڕاستیه‌یه که جه‌ماعه‌ت هه‌ر ئه‌وه‌یان پێ‌یه‌و به‌س.
ده‌س‌که‌وتی ئه‌م داسه‌پاندنه قوربانیه‌کی زۆری له ئێران‌دا به گشتی و له کوردستان به تایبه‌تی به دوواوه هێناوه،
ئه‌مڕۆ قۆتابیانی ئێمه به سه‌ر لێ شێواوی هه‌مۆ ساڵێک ده‌بنه مشکی تاقێکاری بۆ هه‌مۆ ئه‌و به‌رنامه‌و دارشتنانه‌ی که به دوور له پێوێستیه‌کانی کارناسانه داده‌ڕێژرێت و به‌شی کوردستان له ئه‌م تاقیکردنه‌وانه‌دا
له هه‌موو به‌شه‌کانی تری ئێران‌دا زۆرتره .
کاتێک بۆ به‌رهه‌می ئه‌و گوڕانکاریانه سه‌رنج ده‌ده‌ین و ڕێژه‌ی قوربانی ده‌بینین ئه‌نگوستی په‌شیمانی نوقمی خه‌یاڵمان ده‌کات جا ئه‌وکات زۆر دڕنگه!