ڕۆژی جیهانی بنه‌ماڵه و کۆسپه‌کانی سه‌ر ڕێیان
به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی بنه‌ماڵه‌وه واته ( 25 ی گوڵان ) له هۆڵی تایبه‌تی لێکۆڵینه‌وه‌ی باشگای مامۆستایان له سنه کۆرێک به به‌شداری ئه‌نجومه‌نی دایکان و باوکان له گه‌ڵ ماموستایان به به‌شداری 16 ئه‌نجومه‌نی سه‌رکه‌وتووی ئوستانی کوردستان به دوو به‌شه‌وه به‌رێوه چوو،
به‌شی یه‌که‌م ڕێزگرتن له بنه‌ماڵه وه‌کو جه‌مسه‌رێکی بنه‌مایی له شێوازی به‌خته‌وه‌ری بنه‌ماڵه چاولێکرا و پاشان نوسراوه‌یه‌کی کورتم له سه‌ر بنه‌ماڵه و کۆسپه‌کانی سه‌ر ڕێی به دانیشتووان پێشکه‌ش کرد ، له ده‌قی وتاره‌که‌مدا ئاماژه‌م به خاڵه تایبه‌تیه‌کانی جۆرواجۆری وه‌کوو ( گرفتی جنسی بنه‌ماڵه ، ئاشنایی کچان و کوڕان پێش ژیانی هاوبه‌شی ، یاسا و چۆنیه‌تی به‌رێوه‌بردنی یاسا له سه‌ر فاکتۆره کانی پێویستی پاڵپشتی بنه‌ماڵه ، ماف به تایبه‌ت مافی ژنان وه‌کوو مافی سه‌رپه‌رشتی منداڵ ، ته‌ڵاق ، ... ، کاری ژنان ، بێ‌کاری ، گرفتی داڕشتنی ماف له پارڵمان و پێویستی گۆڕانکاری له مافه‌کان و ڕووانگه‌ی دین له گۆڕانکاریه‌کان‌دا ، فاسڵه‌ی نه‌سڵه‌کان ، که‌ڵک وه‌رگرتن له باری پۆزۆتیڤی ئامرازی پێشکه‌وتوانه‌ی جیهانی بنه‌ماڵه و هتد ) ئاماژه‌م کرا . که ده‌قی ئه‌و وتاره له وێبلاگی (بهشت گمشده ام مریوان) خۆمدا ده‌توانن سه‌رنج بده‌ن .
به‌شی دووهه‌م بریتی بوو له به‌رێوه‌بردنی پێشانگایه‌ک له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی خه‌لاق که 16 شاری ئوستان به پیشان‌دانی کاره‌کانیان به شێوازی پاوێرپۆنت بڵاوکرده‌وه ،
تێ‌رووانینم له سه‌ر هه‌ر دوو به‌شه‌که‌دا به‌م جۆره‌ن :
1 – له پێشکه‌ش کردنی به‌شی یه‌که‌مدا ژنانی به‌شدار له کۆره‌که‌دا به چه‌پڵه‌لێ‌دان ده‌ست نیشان‌کردنی خاڵه‌کانی تایبه‌تی ژنان و بنه‌ماڵه‌یان پشتیوانی کرد ، به‌ڵام به داخه‌وه زۆربه‌ی پیاوان وه‌کوو پاڵپشت له مافی پیاو خویان به به‌ش‌خوراو ئه‌زانی !!!
2 – له به‌شی دووهه‌مدا ئه‌وه‌ی مانای ڕاسته‌قینه‌ی خه‌لاقیه‌تی نه‌زانیبوو له ئه‌و پیشانگه‌یه‌دا به‌شداری درابوون ، بێجگه له چه‌ن دیمه‌نی ڕازاوه‌ی په‌روه‌رده‌یی له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رانی قوتابخانه‌یی 22 ڕێبه‌ندانی کچانی مه‌ریوانه‌وه که به پێشکه‌ش کردنی ( جێژنێک له گه‌ڵ دڵۆڤانان ) له سه‌ر هه‌لسوکه‌وتی باوه ژنان و هه‌نه‌زاکانیان ده‌دوا پاشان له لایه‌ن به‌شدار بووانه‌وه پێشوازی لێ‌کرا .