ئاوڕێک له‌سه‌ر رۆژی جیهانی بنه‌ماڵه
بنه‌ماڵه بنچینه‌یه‌کی دارێژڕاوه له هه‌موو جێگایه‌کی دونیادا به‌دی هاتووه و زۆر یان که‌م له داب و نه‌ریت و یاسایه‌کی تایبه‌ت و نزیک چێژ وه‌ر ده‌گرن و له حاست فه‌رهه‌نگ و که‌لتووری داسه‌پاو به کۆمه‌ڵگای هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک جیاوازی به خۆیه‌وه ده‌گرێ و به پێ پێشکه‌وتنی تێکنۆلۆژی و که‌لتوور، پێوه‌ندی بنه‌ماڵه به‌رده‌وام له گۆڕاندایه .
له سه‌رده‌می پێش ئیسلام‌دا بنه‌ماڵه جیگای قوربانی‌کردنی منداڵ بو ، و ئه‌مڕۆ به که‌م ره‌نگ بوونی جێگای ئه‌رزشی بنه‌ماڵه له وڵاتانی پێشکه‌وتوودا به تایبه‌ت له دووا ده‌هه‌ی هه‌زاره‌ی دوودا به شێوه‌یه‌کی‌تر جاهلیه‌ت مه‌ترسیه‌کی هه‌مه‌لایه‌نی بۆ هه‌موو وڵاتان له ئارادا هێناوه و بۆ په‌روه‌رده و بارهێنانی منداڵ و هه‌ڵ‌سووکه‌وتی ژیانی هاوسه‌ری و هاوبه‌شی هه‌ر ده‌م ترخان‌کردنی کات که‌م و که‌متر ده‌بێته‌وه و جێگای خۆی به عه‌یاشی و هه‌وه‌س بازی له راده‌به‌ده‌ر ده‌دات .
سازمانی یه‌کگڕتووی جیهانی له کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی خۆیدا جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه کڕد که ساڵی 1994 به ساڵی جیهانی بنه‌ماڵه و رۆژی 15ی مانگی مه‌ی هه‌ر ساڵ به ناوی رۆژی جیهانی بنه‌ماڵه ناو بنێت و به‌م شێوه‌یه له یه‌که‌مین ساڵی جیهانی به سه‌ردێڕی "به‌دی هاوردنی چکۆله‌ترین بنه‌مای ژیان له کۆمه‌ڵگا " و یه‌که‌مین رۆژ جیهانی بنه‌ماڵه به سه‌ردێڕی "بنه‌ماڵه و ئه‌رکه‌کانی سه‌رشانی له گۆڕانکاری جیهاندا" رێز بگڕێت.
ئه‌من لام وایه که کاتێک کۆمه‌ڵگای جیهانی به‌رانبه‌ر به بنه‌ماڵه هه‌ڵوێستی تایبه‌ت ده‌گرێ و راگرتنی چووارچێوه‌ی بنه‌ره‌تی بنه‌ماڵه به پێویست ده‌زانی.
ئه‌مرو رووناک‌بیڕان و ڵێزانان هوکانی سه‌رکه‌وتن له به‌شه جۆرواجۆره‌کانی کۆمه‌ڵگا به پشت سۆۆری و سه‌رکه‌وتنی بنه‌ماڵه ده‌زانن ، باش وایه ژیانی بنه‌ماڵه‌ی کومه‌ڵایه‌تی ئه‌مرۆی خۆمان له گه‌ڵ پێشکه‌وتن و مۆدێرنیته(نوێگه‌ری) دا هاوده‌نگ که‌ین له خاڵه گرینگه‌کانی مۆدێرنیته چێژ وه‌ربگرین و شیرازه‌ی بنه‌ماڵه‌ی وه‌ک پشتوانه‌یه‌ک رایبگرین و به ژیانی بنه‌ماڵه‌ی وه‌ک چه‌مکێکی فره‌ڵایه‌ن و شکۆدار رێز دابنین له هه‌مان کاتدا هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ مۆدێرنیته ، له ئێمکاناتی زۆرتر و راحه‌تتر و وه‌دیهێنانی به که‌ڵک‌تر چاک بژین و ژینگه‌یشمان له پیسی و ژاراویبوون ، چه‌ک ، نه‌خۆشی و هتد بپارێزین.